جيهان

ئەمریکا لە دوایین بنکەی سەربازیی لە سووریا کشایەوە

ھێزەکانی سوپای ئەمریکا بنکەی سەربازیی " قەسرەک" کە بە دوایین بنکەی سەربازییان لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دادەندرێت، چۆڵکرد و بەرەو سنووریی عێراق کشانەوە.

Mehmet Burak Karacaoğlu, Ömer Koparan, Zahir Sofuoğlu  | 23.02.2026 - نوێکردنەوە : 23.02.2026
ئەمریکا لە دوایین بنکەی سەربازیی لە سووریا کشایەوە

Haseke

سووریا ــ AA

ھێزەکانی سوپای ئەمریکا بنکەی سەربازیی " قەسرەک" کە بە دوایین بنکەی سەربازییان لە پارێزگای حەسەکە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دادەندرێت، کشانەوە.

سەرچاوە خۆجێیەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵویان ڕاگەیاند کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ھێزەکانی ئەمریکا بنکەی سەربازیی " قەسرەک"یان لە ناوچەی تەل تەمر سەربە پارێزگای حەسەکە چۆڵکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەکان، ھێزەکانی سوپای ئەمریکا دوای چۆڵکردنی بنکەی سەربایی "قەسرەک" بەرەو سنووریی عێراق کشاونەتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت بەم دواییانە ھێزەکانی سوپای ئەمریکا لە بنکەکانی تەنەف و شەدادی لە سووریا کشانەوە و بنکەکانیان ڕادەستی سوپای سووریا کردەوە.

پێشتریش ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویکردبوونەوە کە ئیدارەی ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات تا لە میانی دوو ھەفتەی داھاتوودا، سەرجەم ھێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە کە ژمارەیان ھەزار سەربازن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın