Muhammed Karabacak,Enes Canlı
23 شوبات 2026•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2026
دیمهشق - AA
کەمپی هۆڵ لە پارێزگای حەسەکەی سووریا، کە مانگی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە داگیرکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە ڕزگار کرا، بە تەواوی چۆڵ کراوە.
بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، فادی قاسم لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لهوه كرد دوایین کەسی ناو کەمپی هۆڵ لە حەسەکە گواستراوەتەوە.
قاسم ئاماژەی بەوە کرد کە بەشێک لەو سووریاییانەی لە کەمپەکەدا بوون، لەوانە بەساڵاچووان، خاوهن پێداویستیه تایبهتهكان، نەخۆشەکان و ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە، بە مەرجی بەردەوامی چاودێریکردنیان ڕادەستی خێزانەکانیان کراونەتەوە، هەروەها نزیکەی ٦٠ خێزانیش بۆ عێراق گەڕێندراونەتەوە.
قاسم ئەوەشی خستە ڕوو کە هەندێک لە خێزانەکانی ناو کەمپەکە بۆ کەمپی چاكسازی لە حەلەب گواستراونەتەوە و دەخرێنە ناو بەرنامەکانی چاكسازی و پەروەردەکردن.