جيهان

ئەمریکا داوای دادگایی کردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی بیانی لە غەززە

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن داوای لە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یائۆڤ گالانت کرد، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای ھاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن WCK لە غەززە و ڕاپێچی بەردەم دادگایان بکات.

Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout  | 04.04.2024 - نوێکردنەوە : 04.04.2024
ئەمریکا داوای دادگایی کردنی ئەو کەسانە دەکات کە بەپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی بیانی لە غەززە

Quds

قودس ــ AA

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن داوای کرد، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK ) لە غەززە و دادگایی بکرێن.

میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە یائۆڤ گالانت و لۆید ئۆستن بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە توندی توڕەیی خۆی نیشانداوە لە ھێرشەکەی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئۆتۆمبێلێکی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە شاری دێربەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە کە لە ئاکامدا، حەوت کارمەندی دەزگاکە کوژران.

باسی لەوەشکردووە کە ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، لۆید ئۆستن داوای کردووە کە رێوشوێنی بەپەلە بۆ پاراستنی گیانی خەڵکی مەدەنی و کارمەندانی رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە بگیرێتەبەر، ھەروەھا داواشی کردووە، لێکۆڵینەوە لەو کەسانە بکات کە بەرپرسن لە کوشتنی ژمارەیەک کارمەندی دەزگای هاوکاری نێودەوڵەتیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە غەززە و بدرێن بە دادگا.

پێشتر سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو کە بە ھەڵە، تێمێکی ھاوکاریی مرۆییان لە غەززە کوشتووە و ئاماژەی بەوەشدابوو کە لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە، دەکرێت.

ڕۆژی ١ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلێکی دەزگای ھاوکاری مرۆیی وۆرد سێنتراڵ کیچن (WCK) لە شاری دێر بەلەح ناوەڕاستی کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان کرا و لە ئاکامدا، حەوت کارمەندی دەزگاکە و ھاوولاتییەکی فەڵەستینی کوژران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın