جيهان

ئەمریکا بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتە ئۆکراینا

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پاکێجێکی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا راگەیاند.

Burak Dağ  | 26.07.2023 - نوێکردنەوە : 26.07.2023
ئەمریکا بۆ یەکەمجار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەداتە ئۆکراینا

Ankara

واشنتۆن - AA

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی بۆ ئۆکراینا ئاشکرا کرد.

لە راگەیەندراوێکی پنتاگۆندا ئەوە خراوەتەڕوو کە پاکێجێکی نوێی هاوکاری سەربازیی دەدرێتە ئۆکراینا و لە چوارچێوەی ئەم پاکێجەشدا بۆ یەکەم جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی "Hornet" دەدرێتە ئەو وڵاتە.

هەروەها پاکێجەکە تەقەمەنیی سیستمی بەرگری ئاسمانی، تۆپهاوێژ و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، لەخۆدەگرێت.

جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کار کردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانی بۆ دابین کردنی هاوکاریی سەربازیی بەپەلە و ماوە درێژ بۆ ئۆکراینا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن، لە راگەیەندراوێکدا دەربارەی پاکێجەکە ئەوەی خستەڕوو کە "هاوکاری سەربازیی زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت".

لە دەستپێکی جەنگی رووسیا-ئۆکرایناوە تا ئێستا، ئەمریکا بە گوژمەی ٤١ ملیار دۆلار هاوکاری سەربازیی پێشکەشی ئۆکراینا کردووە.

کۆتا جاریش لە ١٩ی تەمووزدا پنتاگۆن پاکێجێکی ١،٣ ملیار دۆلاری بۆ دابین کردنی پێداویستییە سەربازییەکانی ئۆکراینا راگەیاند.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın