تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چینەوە بۆ عێراق

- یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چینەوە گەیشتە عێراق کە ژمارەی ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینە.

Zana Natık Kerem  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 03.03.2021
گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چینەوە بۆ عێراق

Arbil

ھەولێر ــ AA

یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چینەوە گەیشتە عێراق کە ژمارەی ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینە.

پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەو فڕۆکە عێراقییەی کە ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینی سینۆفارمی دژەکۆرۆنای ھەڵگرتووە لە چینەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە ھەر یەک لە وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی و سکرتێری سەربازیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد بەیاتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازییان لە فڕۆکەکە کردووە.

بەپێی میدیاکانی عێراق، وەزیری تەندروستیی و ژینگەی عێراق، حەسەن تەمیمی گرێبستێکی بە ئامانجی کڕینی دوو ملیۆن ڤاکسینی سینۆفارم لەگەڵ چین واژووکردووە.

دوای گەیشتنی ڤاکسینی سینۆفارمی چینی، وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند کە بە مەبەستی پێدانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لەسەر تۆڕی ئینتێرنێت دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی فۆرمی زانیاری بۆ ئەو کەسانەی کە خواستی وەرگرتنی ڤاکسینیان ھەیە.

هاوکات لە راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراقدا ھاتووە "لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی و بەسەرپەرشتی وەزیری تەندروستیی، حەسەن تەمیمی لەسەر تۆڕی ئینتێرنێت دەستمان کردووە بە بڵاوکردنەوەی فۆرمی زانیاری بۆ ئەو کەسانەی کە خواستی وەرگرتنی ڤاکسینیان ھەیە ئەوەیش بە ھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی گەیاندن".

لە راگەیەنراوەکەدا، داوا لەو ھاووڵاتییانەی کە خواستی وەگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان ھەیە لەسەر ماڵپەڕی ئەلیکترۆنی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، "http://cov19reg.phd.iq/، ناوی خۆیان تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە فۆرمەکەدا پڕ بکەنەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın