ئەمريكا.. گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا بۆ ٢٦٣ هەزار و ٨١٢ كه‌س بەرزبوويەوە
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هه‌زار و ٨٣ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦٣ ھەزار و ٨١٢ کەس.

New York
نيويۆرک - AA
لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هه‌زار و ٨٣ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦٣ ھەزار و ٨١٢ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٠ ھەزار و ٥٦٢ کەسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، كۆی گشتیی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە ١٢ ملیۆن ٧٨٣ ھەزار و ٧٢٣ کەس.
هه‌ر لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٨٣ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، و كۆی گشتیی ئەوانەی کە لە ئەمریکا دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٦٣ ھەزار و ٨١٢ کەس.
ھاوکات حەوت ملیۆن و ٥٥٣ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى کە ئەنجامدراون ١٨٢ مليۆنى تێپەڕاندووه.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه يەك مليۆن و ١٩١ هه‌زار و ٦٠٨ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به زياتر لە يەك مليۆن و ١٣٣ هه‌زار حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و فلۆريدا بە زياتر لە ٩٤٤ هەزار حاڵەت دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٤ هەزار و ٢٧٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه ٢ ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون له ویلایه‌ته‌كه ٦٤٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە نۆ ملیۆن و ١٩٣ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى شەش ملیۆن و ٨٨ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن