چاوشئۆغڵو: "تا کۆتایی بەرگریی لە دۆزی فەڵەستین دەکەین"
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو: "ئەوانەی ئەمڕۆ لە لێدوانەکانمان نیگەران بوون، ئەوانەن کە برا فەڵەستینیەکانمان دەکوژن، تیرۆریزمی دەوڵەت بەکاردھێنن، هاوكات بێ شەرمانە ھەوڵدەدەن ھێرش بکەنە سەر سەرکۆمارمان".

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "ئەوانەی ئەمڕۆ لە لێدوانەکانمان نیگەران بوون، ئەوانەن کە برا فەڵەستینیەکانمان دەکوژن، تیرۆریزمی دەوڵەت بەکاردھێنن، ھاوکات بێ شەرمانە ھەوڵدەدەن ھێرش بکەنە سەر سەرکۆمارمان".
دوای لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی رێکخراوی ھاریکاری ئیسلامی لە شاری جددەی سعوودیە لەبارەی نیازی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو بەمەبەستی جێگیرکردنی جولەکەکان و دەستبەسەرداگرتنی دۆڵی ئوردن لە کەناری رۆژئاوا و رەخنەگرتن چەند لایەنێک لەسەر ئەو لێدوانانە، چاوشئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
چاوشئۆغڵو پەیامەکەی بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و تورکی بڵاوکردەوە کە تێدا ھاتووە: "ئەوانەی ئەمڕۆ لە لێدوانەکانمان نیگەران بوون، ئەوانەن کە برا فەڵەستینیەکانمان دەکوژن، تیرۆریزمی دەوڵەت بەکاردھێنن، ھاوکات بێ شەرمانە ھەوڵدەدەن ھێرش بکەنە سەر سەرکۆمارمان".
راشیگەیاند کە ئەوان تا کۆتایی بەرگریی لە دۆزی فەڵەستین دەکەن.
ئەمڕۆ چاوشئۆغڵو لەبارەی لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاھو لەسەر نیشتەجێکردنی جولەکەکان لە کەناری رۆژئاوا گوتبووی: "ئەم لێدوانە مایەی شەرمە، ئەمە ھەوڵێکی قێزەونە بۆ بەدەسھێنانی چەند دەنگێکی زیاتر لە ھەڵبژاردنە گشتییەکان و لەناوبردنی ئاشتی یەکجارەکی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست".