پەیامی سەرەخۆشی باخچەلی بۆ ئەو شاندە سەربازییەی لیبیا لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدا
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په: "ڕوودانی ئەم کارەساتی فڕۆکەیە لە سەردەمێکدا کە گفتوگۆی دڵسۆزانە و نزیک لە نێوان تورکیا و لیبیادا زیادی کردووە و، ماف و بەرژەوەندییە هاوبه‌شه‌كان بە شێوەیەکی هەماهەنگ بەرگریان لێ دەکرێت، جێگەی تێڕامان و داخه".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ڕایگه‌یاند: "ڕوودانی ئەم کارەساتی فڕۆکەیە لە سەردەمێکدا کە گفتوگۆی دڵسۆزانە و نزیک لە نێوان تورکیا و لیبیادا زیادی کردووە و، ماف و بەرژەوەندییە هاوبه‌شه‌كان بە شێوەیەکی هەماهەنگ بەرگریان لێ دەکرێت، جێگەی تێڕامان و داخه".
لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی NSosyal، باخچەلی پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ ئەو شاندە سەربازییەی لیبیا بڵاوکردەوە، کە دوێنێ لە ئه‌نجامی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه لە ئەنقەره گیانیان لەدەستدا.
باخچه‌لی له په‌یامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: "ڕوودانی ئەم کارەساتی فڕۆکەیە لە سەردەمێکدا کە گفتوگۆی دڵسۆزانە و نزیک لە نێوان تورکیا و لیبیادا زیادی کردووە و، ماف و بەرژەوەندییە هاوبه‌شه‌كان بە شێوەیەکی هەماهەنگ بەرگریان لێ دەکرێت، جێگەی تێڕامان و داخه. ئازاری لیبیا کە پەیوەندییەکی مێژوویی، سیاسیی، ئابووریی و ڕهگداكوتاومان لەگەڵیدا هەیە، بێگومان ئازاری تورکیاشە. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی وڵاتی دۆست و برای لیبیا دەکەین و لە خودای مەزن دەپاڕێمەوە ڕەحمەت بەو کەسانە بکات کە له‌و ڕووداوه‌دا گیانیان لەدەستداوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
