
Kars
قه‌رس – AA
له بنكه‌ی یارییه‌كانی ئه‌سپسواری له شارۆچكه‌ی سه‌لیم له پارێزگای قه‌رس كه رووبه‌ی بنكه‌كه ٢٣ هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه و تازه ته‌واو بووه، پێشبڕكێك بۆ نێزە لەسەر پشتی ئه‌سپ به به‌شداری ئه‌سپسوارانی هه‌ریه‌ك له گونده‌كانی كۆشاپنار، باشكۆی، داربۆغاز و ئاكچه‌كاله ئه‌نجام درا.
سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌سپسواریی گوندی كۆشانپنار و نوێنه‌ری پارێزگا بۆ وه‌رزشه فۆلكلۆرییه‌كان، ئه‌حمه‌د یغیت به میدیاكارانی راگه‌یاند یه‌كه‌مین پێشبڕكێی نێزە لەسەر پشتی ئه‌سپ له‌و بنكه‌یه‌دا ئه‌نجام درا و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م وه‌رزشه فۆلكلۆرییه به زیندوویی بمێنێته‌وه.
سه‌رۆكی یانه‌ی ئه‌سپسواری چیای ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ر باشكۆی، ئیلهامی یڵدزیش ئاماژه‌ی به‌وه دا كه دروستكردنی ئه‌و بنكه‌یه ده‌بێته هۆی گرنگیدانی زیاتری هاووڵاتییان به یارییه‌كانی ئه‌سپسواری.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن