توركيا

وەزیری تەندروستی تورکیا کۆجا، پێشوازی لەو نەخۆشانەی خەڵکی غەززە کرد کە گواسترانەوە بۆ تورکیا

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا: "لە کۆی ئەو ٦٨ نەخۆشەمان کە گواستراونەتەوە ٣٧یان کۆرپە و منداڵن، ٣١یان هەرزەکارن، تێکڕا چوار توشبووی شێرپەنچەیان لەنێودایە، ئەوانی دیکە شکاویان هەیە و بریندارن".

Burcu Çalık Göçümlü  | 12.12.2023 - نوێکردنەوە : 12.12.2023
وەزیری تەندروستی تورکیا کۆجا، پێشوازی لەو نەخۆشانەی خەڵکی غەززە کرد کە گواسترانەوە بۆ تورکیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، ئاماژەی بەوە کرد کە ٦٨ نەخۆشی لە غەززەوە گواستراونەتەوە بۆ تورکیا و گوتی: "لە کۆی ئەو ٦٨ نەخۆشەمان کە گواستراونەتەوە ٣٧یان کۆرپە و منداڵن، ٣١یان هەرزەکارن، تێکڕا چوار توشبووی شێرپەنچەیان لەنێودایە، ئەوانی دیکە شکاویان هەیە و بریندارن".

کۆجا لە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە، پێشوازی لەو ٦٨ نەخۆشەی خەڵکی غەززە و ٦١ هاوەڵەیان کرد بە فڕۆکەیەکی سەربە وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە فڕۆکەخانەی عەریش لە میسرەوە هێنراون بۆ تورکیا.

فەخرەددین کۆجا گفتوگۆی لەگەڵ کارمەندانی تەندروستیی کرد و لە نزیکەوە گرنگیی دا بە نەخۆشەکان کە زۆربەیان منداڵ بوون وگفتوگۆی لەگەڵ کرد، لەکاتی گواستنەوەشیاندا بۆ نێو ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن یاوەری کردن.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان، کۆجا ڕایگەیاند: "لە کۆی ئەو ٦٨ نەخۆشەمان کە گواستراونەتەوە ٣٧یان کۆرپە و منداڵن، ٣١یان هەرزەکارن، تێکڕا چوار توشبووی شێرپەنچەیان لەنێودایە، ئەوانی دیکە شکاویان هەیە و بریندارن".

گوتیشی: "لە نێو بریندارەکاندا منداڵێک هەیە بەناوی ریتال کە دەبێ هەردوو قاچی ببڕدرێتەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın