لە پێنج مانگدا، بەبڕی شەش ملیار و ٢٧٥ ملیۆن لیرە، هاوکاری کرێی خانووی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان کراوە
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا: ''لە ماوەی پێنج مانگدا، بەبڕی شەش ملیار و ٢٧٥ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار لیرە، هاوکاری کرێی خانوو پێشکەش بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکان کراوە''.

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە کە لە ماوەی پێنج مانگدا، بەبڕی شەش ملیار و ٢٧٥ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار لیرە، هاوکاری کرێی خانوو پێشکەش بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەش کراوە.
لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە ١٩٧ ڕۆژ بەسەر ئەو بوومەلەرزانەدا تێدەپەڕێت کە چەقەکەیان پارێزگای قەهرەمانمەڕەش بوو.
یەرلیکایا ڕایگەیاند: ''لە مانگی ئابدا تێکڕا بەبڕی یەک ملیار و ٢٥٩ ملیۆن و ٣٩ هەزار لیرە هاوکاری کرێی خانوومان پێشکەش بە ٢٩٧ هەزار و ٩٤٣ خێزان کردووە. لە ماوەی پێنج مانگیشدا، بەبڕی شەش ملیار و ٢٧٥ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار لیرە، هاوکاری کرێی خانوو پێشکەش کراوە. لە بنیاتی سەدەی تورکیادا ئێمە یەکین و بەیەکەوەین''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن