توركيا

لە نێوان تورکیا و کازاخستان ٢٠ ڕێککەوتننامەی هاوبەش واژوو کرا

- یەکێک لە ڕێککەوتننامەکان لە نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و سەرۆکایەتی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کۆماری کازاخستان (TRC) بوو کە لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و بەڕێوەبەری TRC ڕەوشان کاژیبایڤا واژوو کرا.

Zafer Fatih Beyaz, Yusuf Soykan Bal  | 29.07.2025 - نوێکردنەوە : 29.07.2025
لە نێوان تورکیا و کازاخستان ٢٠ ڕێککەوتننامەی هاوبەش واژوو کرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە نێوان تورکیا و کازاخستان ٢٠ ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا واژوو کرا.

بە ئامادەبوونی سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان جۆمەرت تۆکایۆڤ، ٢٠ ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە نێوان تورکیا و کازاخستان واژوو کرا.

بڕیارەکانی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هاریکاری ستراتیژیی ئاستی باڵای تورکیا و کازاخستان لە لایەن سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری کازاخستان جۆمەرت تۆکایۆڤ واژوو کرا.

دوای واژوو کردنی بڕیارەکان، بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەردوو وڵات، ٢٠ ڕێککەوتننامەی هاوبەش لە نێوان تورکیا و کازاخستان لە بوارەکانی ڕاگەیاندن، ئابووری، گواستەوە، گەیاندن، بازرگانی، پیشەسازی، تەکنۆلۆجیا، تەندروستی، وزە، ژینگە و دادوەریی واژوو کرا.

یەکێک لە ڕێککەوتننامەکان لە بواری ڕاگەیاندن لە نێوان ئاژانسی ئانادۆڵو و سەرۆکایەتی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی کۆماری کازاخستان (TRC) بوو کە لە لایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، سەردار کاراگۆز و بەڕێوەبەری TRC ڕەوشان کاژیبایڤا واژوو کرا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın