توركيا

لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ١١٠ گومانلێکراو دەستگیر کران

لەمیانی دەستگیرکراواندا ئەوانە هەن کە پەیوەندییان بە پێکدادانەکانی دوێنی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش'دا هەیە و هاوکات ٤١ کەسیش دەستگیر کراون کە لە هەوڵدابوون بۆ ئەنجامدانی هێرشی هاوشێوە لە بۆنەکانی سەری ساڵدا.

Zeynep Yeşildal  | 30.12.2025 - نوێکردنەوە : 30.12.2025
لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ١١٠ گومانلێکراو دەستگیر کران

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

داواکاری گشتی کۆماریی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دژ بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ١١٠ گومانلێکراو دەستگیر کران کە ٤١یان لە هەوڵدابوون پێکدادانی هاوشێوە لە بۆنەکانی سەری ساڵدا ئەنجام بدەن.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماریی ئیستانبوڵ، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی تیرۆر، هەڵمەتێکی هاوبەشی بە هەماهەنگی لەگەڵ هۆبەی دژە تیرۆر لە ئاسایشی ئیستانبوڵ بۆ ئاشکراکردنی شانە نهێنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجام داوە.

لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١١٠ گومانلێکراو دەرکراوە کە ٤١یان لە هەوڵدابوون لە بۆنەکانی سەری ساڵدا هێرش و کاری تێکدەرانە ئەنجام بدەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا وێڕای پێداگریی لە خەبات و بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان هەروەها هاتووە، لە میانی پشکنینی ناونیشانی ئەو گومانلێکراوانە، دەست بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ڕێکخراوەیی و دیجیتاڵیدا داگیراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın