
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
"قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی" كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له كاتژمێر ١٩:٠٠ی رۆژی ٢٩ی نیسانی رابردوو ده‌ستی پێ كردبوو، له كاتژمێر ٠٥:٠٠ی ئه‌مڕۆوه كۆتایی هات و تا كاتژمێر ٠٥:٠٠ی رێكه‌وتی یەکی حوزه‌یران قۆناغی "ئاساییبوونه‌وه‌ی قۆناغبه‌ند" ده‌ست پێ ده‌كات.
له قۆناغی ئاساییبوونه‌وه‌ی قۆناغبه‌ند، سنوورداریی هاتوچۆ له رۆژانی كاردا له كاتژمێر ٢١:٠٠ تا كاتژمێر ٠٥:٠٠ ده‌بێت و له رۆژانی پشووی هه‌فته‌یشدا (شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه) له كاتژمێر ٢١:٠٠ی شه‌وی هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات هه‌ردوو رۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه به‌ته‌واوی ده‌گرێته‌وه و تا كاتژمێر ٠٥:٠٠ی رۆژی دووشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
سنوورداركردنی هاتوچۆ كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ و ئه‌و هاووڵاتییانه‌یش ناگرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ٦٥ ساڵه كه دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنایان به‌كار هێناوه.
له‌و كاتانه‌ی كه هاتوچۆ سنووردار نه‌كراوه، ده‌تواندرێت گه‌شتكردن له‌نێوان شاره‌كاندا ئه‌نجام بدرێت.
له رۆژانی كاردا له كاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ٢٠:٠٠ خزمه‌تگوزاری راسته‌وخۆ له شوێنه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و له كاتژمێر ٢٠:٠٠ بۆ ٢٤:٠٠یش خواردن و خواردنه‌وه به پێچراوه‌یی ده‌درێت به كڕیار.
بازاڕگا (مۆڵ)ه‌كانیش له رۆژانی كاردا له كاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ كاتژمێر ٢٠:٠٠ كراوه ده‌بن و لە رۆژانی پشووی هه‌فته‌یشدا به داخراوه‌ی ده‌مێننه‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له دوای كۆبوونه‌وه بە وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی لە ٢٦ی نیسانی رابردوو بۆ هاووڵاتییان رایگه‌یاند كه له میانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا له كاتژمێر ١٩:٠٠ی رۆژی ٢٩ی نیسان تا كاتژمێر ٠٥:٠٠ی رۆژی ١٧ی ئایار ده‌چنه قۆناغی "قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن