سەرکۆمار ئەردۆغان: "ڕێز لە مافەکانی سەروەریی هەموو وڵاتانی دۆست دەگرین بەتایبەتی دراوسێکانمان"
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک ئاک پارتی و هاوپەیمانی جومهور هێڵی سوورمان پاراستن و بەرگرییکردنە لە مانەوەی ئەم وڵاتە لە هەموو بارودۆخێکدا".
TBMM
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "وەک ئاک پارتی و هاوپەیمانی جومهور هێڵی سوورمان پاراستن و بەرگریی کردنە لە مانەوەی ئەم وڵاتە لە هەموو بارودۆخێکدا".
لە گوتارێکیدا کە لە کۆبوونەوەی فڕاکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا پێشکەشی کرد، سەرکۆمار ئەردۆغان هیوای خواست کۆبوونەوەکە ببێتە مایەی خێر بۆ وڵات، گەل و دیموکراسیی.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا باسی لەوە کرد بە ئەجێندایەکی زۆر چڕ دەستیان بە چوارهەمین ساڵی یاسادانانی خوولی ٢٨ی پەرلەمان کردووە، ئەوەیشی وەبیرهێنایەوە مۆڵەتی ناردنی سەرباز بۆ عێراق و سووریا کە بۆ ماوەی سێ ساڵ درێژکرایەوە، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی، بە هاوپەیمانییەکی گەورە پەسەندکرا.
ڕاشیگەیاند: "چاومان لە خاک، سەروەریی و سەرچاوەکانی ژێرزەوی و سەرزەویی هیچ وڵاتێکی دیکەدا نییە. ڕێز لە مافەکانی سەروەری هەموو وڵاتانی دۆست دەگرین، بەتایبەتی دراوسێکانمان".

سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئاڵای تورکیا لە گشت ئەو ناوچانەی دەشەکێتەوە وەک چۆن بەدرێژایی مێژوو بووەتە متمانەی دۆستەکانی، هەر بەردەوام دەبێت لە بەخشینی متمانە بەدۆستەکانی، کەس گومانی لەوەدا نەبێت.
هاوکات سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ئوزگور ئۆزەل گرت و ، ڕایگەیاند: "بەڕێز ئۆزەل ناتوانێت لەڕاستکردنەوەی هەڵەکانی جەهەپەدا تاقیکردنەوەیەکی باش ئەنجامبدات. بەداخەوە پێچەوانەی لێدوانەکانی پێشتری، لە پرسەکانی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوەدا ناتوانێت هەڵوێستی ناوخۆیی و نەتەوەیی نیشان بدات".
گوتیشی: "گەلەکەمان دەزانێت لە جەهەپەدا گوریسەکان لە دەستی کێدایە، بەڵام ڕەنگە هێندە گۆڕینی ڕێڕەو و بیر لە ڕێگای سەرەکی سیاسەتدا بۆ جەهەپە باش نەبێت. ئەگەر بەڕێز ئۆزەل بەم شێوەیە بەردەوام بێت لە سیاسەتکردن ، نیگەرانم لەوەی جەهەپە یان حەماوەی بەرز دەبێتەوە یان ئەکسلی دەشکێت یان گێڕەکەی تێکدەچێت".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر گرنگیی پاراستن و بەرگریی کردنە لە مانەوەی وڵات کردەوە و، ڕایگەیاند: "وەک ئاک پارتی و هاوپەیمانی جومهور هێڵی سوورمان پاراستن و بەرگرییکردنە لە مانەوەی ئەم وڵاتە لە هەموو بارودۆخێکدا".
سەبارەت بە پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بەبێ گوێدانە هاندانەکان و بەبێ بایەخدان بە هەوڵە نهێنیی و ئاشکراکان بۆ تێکدانی پرۆسەکە، بەردەوام دەبین لەسەر کارەکانمان".

گوتیشی: "لە ئەنجامی هەوڵە بێوێنەکانی گشت دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتەکەمان، سوپاس بۆ خودا بە دڵنیاییەوە بەرەو ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر هەنگاو دەنێین".
سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەڵوێستی نەیاری جەهەپە کرد لە بارەی دەنگدان لەسەر پرسێک کە پەیوەندی بە ئاسایشی وڵاتەوە هەیە و، ڕایگەیاند: "پەرلەمان دەنگدانێک دەکات کە پەیوەندی بە ئاسایشی وڵاتەوە هەیە، بەڵام پارتی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی وڵات بە بیانووی بێ مانا دژی دەوەستێتەوە. ناکرێت ئەمە قبوڵ بکرێت".
هەر سەبارەت بە پڕۆسەی تورکیای بێ تیرۆر، سەرکۆمار ئەردۆغان: ''دەبیندرێت کە گەیشتووینەتە چوارڕیانێکی نوێ. پێویستە هەمووان بەرپرسیارانە کار بکەن و پشتیوانی بکەن و سەرنج بخەنە سەر پێشکەشکردنی زۆرترین هاوکاری''.
ڕاشیگەیاند: "وەک هاوپەیمانی جومهور بە هاودەنگییەکی تەواو کار دەکەین و سەرەتا دەگەینە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، پاشانیش دەگەینە ئامانجی ناوچەی بێ تیرۆر".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لە سەرخستنی پڕۆسەکە کردەوە و، ڕایگەیاند: "تورکیای بێ تیرۆر، ئەو تورکیا بە توانایەیە کە زنجیرە ژەنگاوییەکانی پێی دەشکێنێت و، بە ئارامی دەژی و دڵخۆشە. نیشانەی ئەو تورکیایەیە کە دەبێتە شانۆی لەئامێزگرتن".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە گرنگیی هاوپەیمانی جومهور کردەوە و، ڕایگەیاند: "هەرگیز ڕێگە نادەین درز لە شووراکانی هاوپەیمانی جومهوردا دروست بێت، کە شەوی ١٥ی تەمووز دامەزرا. بەردەوام دەبین لە بێئومێدکردنی ئەوانەی بەدوای درزدا دەگەڕێن".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
