توركيا, جيهان

سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەڵمانیا گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی تورکیایە لە ئەورووپا"

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "(ئەندامێتی تەواو لە یەکێتی ئەورووپا) ئەگەر یەکێتییەکە وەڵامی شایستەی ئەو ئیرادە بەهێزەی تورکیا نیشانی دەدات بداتەوە، ئەوا لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستدەهێنین".

Merve Yıldızalp Yormaz  | 31.10.2025 - نوێکردنەوە : 31.10.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان: "ئەڵمانیا گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی تورکیایە لە ئەورووپا"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە ئەندامێتی تەواوی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند: "ئەگەر یەکێتییەکە وەڵامی شایستەی ئەو ئیرادە بەهێزەی تورکیا نیشانی دەدات بداتەوە، ئەوا لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستدەهێنین".

سەرکۆمار ئەردۆغان و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، فرێدریش مێرز دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی و نێوان شاندەکان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە ئەنقەرە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.

سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا مێرز، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەماندا جارێکی دیکە دووپاتمان کردەوە کۆمەڵگای تورکی کە لە ئەڵمانیا دەژی، بەهای هاوبەش و دەوڵەمەندیمانە".


ڕاشیگەیاند: "ئەڵمانیا گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی تورکیایە لە ئەورووپا. ئامانجمانە لە ماوەیەکی نزیکدا قەبارەی بازرگانیمان کە دەگاتە ٥٠ ملیار دۆلار، بگەیەنینە ٦٠ ملیار دۆلار".

سەبارەت بە ئەندامێتی تەواوی تورکیا لە یەکێتی ئەورووپا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەگەر یەکێتییەکە وەڵامی شایستەی ئەو ئیرادە بەهێزەی تورکیا نیشانی دەدات بداتەوە، ئەوا لە ماوەیەکی کورتدا پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستدەهێنین".

گوتیشی: "لە ڕوانگەی گۆڕانکارییەکانی دۆخی ئەمنی لە ئەورووپا، پێویستە بەربەستەکانی بەردەم دابینکردنی بەرهەمەکانی پیشەسازی بەرگریی تێپەڕێنین و سەرنج بخەینە سەر پرۆژە هاوبەشەکان".

سەبارەت بە پرسی سووریا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەرک بەو گرنگییە دەکەین کە ئەڵمانیا دەیدات بە کارکردن لەگەڵ ئێمە لە پرسی سووریادا".

سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لە پرسی غەززەدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا مێرز بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کردووە و، ڕایگەیاند: "بیروڕامان لە بارەی دووبارە نەبوونەوەی ئەم ستەمە و چارەسەری دوو دەوڵەتی کە کلیلی ئاشتیی هەمیشەییە لە ناوچەکەدا، بۆ ئەوان (مێرز)مان ڕوونکردەوە".

سەبارەت بە هەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئەگەر لە خاڵی پێوەرەکانی کۆپنهاگنەوە نزیک ببنەوە لە تورکیا، ئێمەش لە بەرامبەردا پێوەرەکانی ئەنقەرەمان هەیە. بە پێوەرەکانی ئەنقەرە بە ڕووی ئەورووپا و جیهاندا دەکرێینەوە".

سەرکۆمار ئەردۆغان سەبارەت بە لێکۆڵینەوەکانی سەر گەورەشارەوانی ئیستانبوڵ ڕایگەیاند: "لە هەر پۆستێکدا بن، ئەگەر یاسا پێشێل بکەن، ئەوا لە دەوڵەتێکی یاساییدا دەسەڵاتدارانی دادوەری ناچارن چ کارێک پێویستە بیکەن".

دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "حەماس بۆمب و چەکی ئەتۆمی لە دەستدا نییە، بەڵام ئیسرائیل هەیەتی، ئیسرائیل بە بەکارهێنانی ئەمانە دوێنێ غەززەی بۆردومان کرد. ئایا وەک ئەڵمانیا ئەمانە نابینن؟".

ڕاشیگەیاند: "پێویستە بە بەکارهێنانی خاچی سووری ئەڵمانیا و مانگی سووری تورکی، کۆتایی بە جینۆساید و برسیی کردن بهێنین لەوێ (لە غەززە)".

سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەوڵەکان کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە و، رایگەیاند: "چۆن دەڵێین با شەڕی ڕووسیا-ئۆکراینا کۆتایی بێت، بەهەمان شێوە لەگەڵ ئەوەین شەڕی ئیسرائیل-غەززە کۆتایی بێت. تورکیا و ئەڵمانیا دوو وڵاتی گرنگن کە دەتوانن هاوکاربن بۆ ئەم کارە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن