سەرکۆمار ئەردۆغان پێشوازی لە شاندی دەم پارتی کرد
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازی لە شاندێکی دەم پاری کرد، کە پێکهاتبوو لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی پارتەکە، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری شانڵیئورفای پارتەکە، میتهات سانجار.
دیدارەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە داخراوی بە ڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو.
هاوکات لە دیدارەکەدا جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ئەفکان ئاڵا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن بەشداربوون.
