Ali Kemal Akan
30 تشرینی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی یەکە ئەمنییەکانی وڵاتەکەمان دڵنیابوون و پشتڕاستیان کردەوە کە ڕێکخراوەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوا کۆميسیۆنەکە ئەو چوارچێوەیەی هەنگاوەکان دیاری دەکات کە دەبێت بگیرێنەبەر پێشکەشی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان تورکیا دەکات".
بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش، کۆميسیۆنی هاودەنگیی نەتەوەیی، برایەتیی و دیموکراسیی کە بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دامەزراوە، لە بینای پەرلەمان لە ئەنقەرە کۆبووەوە.

لە گوتارێکیدا کە لە دەستپێکی ١٦هەمین کۆبوونەوەی کۆميسیۆنەکەدا پێشکەشی کرد، کورتوڵموش باسی لەوە کرد ئەمڕۆ لە کۆمسیۆنەکەدا گەیشتوونەتە خاڵێکی دیاریکراو و، ئیدی وردە وردە کۆمسیۆنەکە بەرەو قۆناغی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆتایی کارەکانی هەنگاو دەنێت.
سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کۆميسیۆنەکە پێشکەشی دەکات، کورتوڵموش ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی یەکە ئەمنییەکانی وڵاتەکەمان دڵنیابوون و پشتڕاستیان کردەوە کە ڕێکخراوەکە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوا کۆمسیۆنەکە ئەو چوارچێوەیەی هەنگاوەکان دیاری دەکات کە دەبێت بگیرێنەبەر پێشکەشی ئەنجوومەنی گشتیی پەرلەمان تورکیا دەکات".

کورتوڵموش لە بارەی کارەکانی کۆميسیۆنەکە ڕایگەیاند: "لەم چوارچێوەیدا تا ئێستا پێشکەوتنێکی زۆر باش تۆمار کراوە. پشتیوان بە خودا ئەم مۆدێلە کە دەتوانین پێیبڵێین مۆدێلی تورکیا، لە قۆناغی داهاتوودا بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام دەگات و، کاتێک تورکیا بە تەواوی مانا گەیشتە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر، دەبێتە نموونە بۆ چەندین وڵات و ئیلهامبەخش بۆ چارەسەری ئەو شەڕ و پێکدادانەی لە زۆر وڵاتدا هەن''.
گوتیشی: "لەو پرۆسەیەدا ناتوانرێت وا بیر بکرێتەوە کە لایەنێک ئەو بەرپرسیارێتییانەی لەسەر شانێتی جێبەجێ بکات، لایەنێکی دیکە لە دوای ئەوەوە بێت، یان کەسێکی دیکە بە شێوازێکی دیکە هەڵسوکەوت بکات. لێرەدا ئیرادەکە ڕوون و ئاشکرایە".