توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیان ئەنجام دا

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی تورکیا و ناوچەکە لە ڕۆژەڤی تیرۆر و ئەو ڕەوتە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت.

Merve Yıldızalp  | 13.07.2025 - نوێکردنەوە : 13.07.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نەهیان ئەنجام دا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، باسی لە تورکیای بێ تیرۆر و هەنگاوەکان بۆ کۆتاییهێنانی بە ڕۆژڤی تیرۆر لە تورکیا و ناوچەکە کرد.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیوەندییەکەدا ئاماژەی بەوەداوە کە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی تورکیا و ناوچەکە لە ڕۆژەڤی تیرۆر و ئەو ڕەوتە بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبێت.

لە بەرامبەردا، ئال نەهیان ڕایگەیاند، تورکیای بێ تیرۆر کاریگەرییەکی زۆری دەبێت لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و هیوای خواست تورکیا ئەم قۆناغە بە سەرکەوتوویی تێپەڕ بکات.

ئەردۆغان هەروەها ڕایگەیاندووە کە هاوبەشی ستراتیژی تورکیا و ئیمارات لە هەر بوارێکدا کاریگەری ئەرێنی هەیە و هەردوو وڵات لە زۆر بواردا بە تایبەتیش لە بوارەکانی پیشەسازی بەرگرییدا خاوەن توانایەکی بەرزن.

سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە تورکیا لە نزیکەوە چاودێری دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دەکات کە لە ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێت و پشتیوانی دەکات لە هەوڵەکانی ئارامی بۆ ناوچەی قەوقاز.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın