توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە چارەسەری قەیرانە هەرێمییەکاندا زیاتر لە جاران لە دەرگای تورکیا دەدرێت"

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئاک پارتی ئەمڕۆ هەم گەورەترین پارتی سیاسیی تورکیایە، هەم دامەزراوترین بزووتنەوەی سیاسییە. هاوپەیمانی جومهور پتەوترین گەرەنتی مانەوەی دەوڵەتەکەمان و یەکێتی و تەبایی نەتەوەکەمانە. ئەمڕۆ هاوپەیمانی جومهور ناوەندی سیاسەتە".

Özcan Yıldırım  | 13.02.2026 - نوێکردنەوە : 13.02.2026
سەرکۆمار ئەردۆغان: "لە چارەسەری قەیرانە هەرێمییەکاندا زیاتر لە جاران لە دەرگای تورکیا دەدرێت"

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: "ئاک پارتی ئەمڕۆ هەم گەورەترین پارتی سیاسیی تورکیایە، هەم دامەزراوترین بزووتنەوەی سیاسییە. هاوپەیمانی جومهور پتەوترین گەرەنتی مانەوەی دەوڵەتەکەمان و یەکێتی و تەبایی نەتەوەکەمانە. ئەمڕۆ هاوپەیمانی جومهور ناوەندی سیاسەتە".

لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراوانی سەرۆک لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کە لە ناوەندی کۆنگرەی ئاک پارتی لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە گوتارەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە وەک ئاک پارتی لە هەموو بوارەکاندا بە شکۆ و شانازییەوە نوێنەرایەتی تورکیایان کردووە و، ڕایگەیاند: ''ئێمە لە هەموو بوارەکاندا بە شکۆ و شانازییەوە نوێنەرایەتی تورکیامان کردووە و نوێنەرایەتیمان پێ کردووە. هەرچەندە هەندێک کەس ئامادە نین دانی پێدا بنێن، بەڵام زۆر بە ڕوونی دەیڵێم کە لە ساڵانی دواییدا لە سیاسەتی نێودەوڵەتییدا باهۆزێکی تورکیا هەڵیکردووە".

گوتیشی: "تا ئەو کاتەی سەدەی تورکیا کە کزڵئێلمامانە و لە بیرۆکەوە دەبێتە کردار، بەبێ وەستان و دابڕان بەردەوام دەبین لە هەوڵدان".

سەرکۆمار ئەردۆغان تیشکی خستە سەر ڕۆڵ و کاریگەریی تورکیا لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان و، ڕایگەیاند: "لە چارەسەری قەیرانە هەرێمییەکاندا زیاتر لە جاران لە دەرگای تورکیا دەدرێت. تورکیا وڵاتێک نییە ئەجێندای بۆ دیاری بکرێت، بەڵکو وەک وڵاتێکی ئەجێندا داڕێژەر ناوی دەهێندرێت".

هاوکات سەرکۆمار ڕەخنەی لە هەڵوێستی پارتی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیا گرت و، ڕایگەیاند: "(ناوچەی بوومەلەرزە)ئەو عەقڵیەتەی دوێنێ دابینکردنی هەشت بزماری بەسەرکەوتن دەدەنا، ئەمڕۆ شانازی بەکۆنتێنەری خۆڵ و چەند پیکاپێک بەردی ڕێگاوبان دەکات کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەستێک تێپەڕ ناکات".

سەبارەت بە ڕووداوەکەی دوێنێی ناو پەرلەمانی تورکیا کە جەهەپە هەوڵی ڕێگریی کردنی لە سوێند خواردنی وەزیرانی نوێی داد و ناوخۆی دا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بە داگیرکردنی سەکۆی گەلیشەوە هەموو جۆرە چەتەگەرییەکیان نیشاندا بۆ ڕێگریی کردن لە سوێندخواردنی وەزیرەکانمان، ئۆزگور هێزتان بەسەر ڕاگرتنی ئەم ڕێڕەوەدا ناشکێت".

گوتیشی: "ئەو هێرشانەی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی کە متمانە بە دامەزراوەی سیاسەت تێک دەدەن، زیان بە شکۆی پەرلەمان دەگەیەنن و نەتەوەکەمان بریندار دەکەن، ئیدانە و ڕەت دەکەمەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın