توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ لاوان و وەزشوانان کۆبوویەوە

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "دوای ئەوەی لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر بە بێ گرفت لێی تێپەڕبووین، زۆر بە خێرایی دەگەین بە ئامانجەکانی سەدەی تورکیا".

Merve Yıldızalp, Muhammed Nuri Erdoğan, Buğrahan Ayhan  | 20.05.2025 - نوێکردنەوە : 20.05.2025
سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ لاوان و وەزشوانان کۆبوویەوە

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند، ئەرکمانە تورکیایەکی بێ تیرۆر بە ئەمانەت بۆ لاوان جێ بهێڵین.

سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە بۆنەی ١٩ی ئایار یادی ئاتاتورک و جەژنی وەرزش و لاوان، لە کتێبخانەی نیشتمانی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ لاوان و وەرزشوانان کۆبوویەوە.

لە میانی پێشکەشکردنی گوتارێکدا، سەرکۆماری تورکیا باسی لە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر کرد و جەختی لەوەش کردەوە کە داهاتووی تورکیا و دەستووری نوێ لە وڵات لەگەڵ لاوان بە جێ دەگەیەنن،

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دوای ئەوەی لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر بە بێ گرفت لێی تێپەڕبووین، زۆر بە خێرایی دەگەین بە ئامانجەکانی سەدەی تورکیا".

سەرکۆمار ئەردۆغان بۆ لاوان گوتیشی: "وەک گەورەترین ئەرک، تورکیایەکی پارێزراو کە ئاسایش، خۆشگوزەرانی تێدا بەدیکراوە و تیرۆر لێی ریشەکێش کراوە، بۆتان بە ئەمانەت جێ دەهێڵین".

ڕاشیگەیاند: "ئیتر بە پێی دەستوورێکی ٢٠ ساڵ لەمەوپێش ناچینە پێشەوە. دەستوورێکی نوێ و ئەوەش لەگەڵ ئێوە بونیاد دەنێینەوە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın