سەرکۆمار ئەردۆغان: "بەردەوام دەبین بۆ بونیادنانی سەدەی دووهەمی کۆمارەکەمان"
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە کۆتایی هاتنی هەڕەشەی تیرۆر، ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، دۆخێکی گەشەسەندووی زۆر جیاوازی دەبێت. شارەکانیشمان لە ڕووی گەشتیارییەوە پێش دەکەون".
Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆردا، وەک دەسەڵات، هاوپەیمان و گەلی تورکیا، دەگەن بەو ئامانجە و داهاتوویەکی گەش و خۆشگوزەران بۆ وڵاتەکەیان بونیاد دەنێن.
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرکۆماریی ڕوونکردنەوەی بۆ ڕای گشتی دا.
سەرەتای قسەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان بە رەخنەگرتن لە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەستی پێکرد و گوتی و لە کاتێکدا (ئۆزگور ئۆزەل) لە بەردەم دەرگاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆ سکاڵا دژی حکوومەت و وڵاتەکەی، ڕۆژ دەکاتەوە، ئێمە تورکیامان بەرەو ناوەندی ڕاکێشانی سەرنجی جیهانیان بردووە.
سەرکۆماری تورکیا بەشێکی دیکەی قسەکانی تایبەت کرد بە پێشکەوتنی بواری پیشەسازی بەرگریی وڵاتەکەی و گوتی: لەگەڵ بەگەڕخستنی پڕۆژە لۆکاڵی و نیشتمانییەکان لە بواری بەرگریی، هاریکارییەکانمان لەگەڵ هاوپەیمانە ستراتیژییەکان لە ئەورووپا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش پەرە پێ دەدەین. پەنا بە خوا فڕۆکەی جەنگی جۆری KAAN لە ڕێککەوتی دیاریکراودا، دەخەینە خزمەت هێزی ئاسمانیمان. بە هەمان شێوە کە (فڕۆکەی نیشتمانی تورکیا ناسراو بە) HÜRJET ڕێڕەوی خۆی دۆزییەوە، (فڕۆکەی) KAANیش لە بواری خۆیدا دەگاتە پێگەی شایستەی خۆی".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "لەگەڵ هاوبەشە ستراتیژییەکان و گەلەکەماندا، بە بێ وەستان و پشوودان، لەهەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ بونیادنانی سەدەی دووهەمی کۆمارەکەمان".
بەشێکی دیکەی قسەکانی سەرکۆمار ئەردۆغان تایبەت بوو بە هەوڵەکانی لە پێناو تورکیای بێ تیرۆر و لەم بارەیەوە گوتی: "لە چل ساڵی ڕابردوودا ئازاری زۆرمان کێشا و بەهای قورسمان دا. تیرۆر نە لە وڵاتەکەمان و نە لە وڵاتانی دراوسێش نامانەوێ شایەتی بینینی بین. وەک دەسەڵات، هاوپەیمان و گەلەکەمان، دەگەینە ئەو ئامانجە. داهاتوویەکی گەش و خۆشگوزەران بونیاد دەنێین".
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتیشی: "بە کۆتایی هاتنی هەڕەشەی تیرۆر، ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو، دۆخێکی گەشەسەندووی زۆر جیاوازی دەبێت. شارەکانیشمان لە ڕووی گەشتیارییەوە پێش دەکەون. بە تیرۆر، توندوتیژی، چەک و جیاخوازی، ناگەنە هیچ شوێنێک. هیچ کەس خێر لەو دۆخە نابینێت. بە یەکەوە بەرەو داهاتوویەکی ڕوون هەنگاو دەنێین. بە بێ ئەوەی تووشی فیتنەیەک بین. بوارە هاوبەشەکان پەرە پێ دەدەین و لەیەکتر نزیک دەبینەوە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
