راده‌ستكردنی سیستمی S-400 له‌لایه‌ن رووسیاوه به توركیا ده‌ستیپێكرد
- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: "له رۆژی ١٢ی ته‌مووزی ٢٠١٩ه‌وه گواستنه‌وه‌ی گرووپی یه‌كه‌م له پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د/ ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیپێكردووه".

Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا بڵاویكرده‌وه له‌مڕۆوه ده‌ست به گواستنه‌وه‌ی گرووپی یه‌كه‌م له پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د، كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه گرێبه‌ستی دابینكردنی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 كه پێویستیی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی توركیایه، رۆژی ١١ی نیسانی ٢٠١٧ واژوو كراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیادا هاتووه "له‌چوارچێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌دا له رۆژی ١٢ی ته‌مووزی ٢٠١٩ه‌وه گواستنه‌وه‌ی گرووپی یه‌كه‌م له پێداویستییه‌كانی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی و ئاسمانیی S-400 بۆ بنكه‌ی ئاسمانیی مورته‌د/ ئه‌نقه‌ره، ده‌ستیپێكردووه".