دوای نزیکەی ساڵێک لە داخستنی دەروازەی سنووریی ئۆزملوو لەنێوان تورکیا و عێراق دووبارە کرایەوە
ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە دەروازەی سنووریی ئۆزوملوو" لەنێوان عێراق و تورکیا کرایەوە، ئەمەش دوای نزیک ساڵێک لە داخستنی هات کە بەهۆی رێککارەکانی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا.
Hakkari
هەکاری - AA
ئەمڕۆ شەممە، جارێکی دیکە دەروازەی سنووریی ئۆزوملوو" لەنێوان عێراق و تورکیا کرایەوە، ئەمەش دوای نزیک ساڵێک لە داخستنی هات کە بەهۆی رێککارەکانی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرا.
دەروازەی سنووریی ئۆزملوو دەکەوێتە سنووری قەزای جوکورجا سەربە پارێزگای هەکاری باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا.
دوای کردنەوەی دەروازەکە، هەریەک لە قایمقامی جوکورجا، حەسەن قورت و سەرۆکی شارەوانی جوکورجا، ئەنسار دوندار و بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزاکە، فاتیح ئەجار بەش و یەکەکانی دەروازەکەیان بەسەرکردەوە.
قایمقامی جوکورجا، حەسەن قورت لە گوتەیەکدا رایگەیاند، بەپێی گشتاندنی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و بەهۆی پەتای کۆرۆنا، دەروازەکە لە سێی ئاداری ٢٠٢٠ داخرا.
حەسەن قورت راشیگەیاند، کردنەوەی دەروازەکە هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی سەرزێرێ لە بەشی عێراق کە دەکەوێتە سنووری پارێزگ دهۆک.
قایمقامی جوکورجا، حەسەن قورت جەختی لەوەشکردەوە کە دەروازە سنوورییەکە لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتی گرنگی زۆری هەیە بۆ هەردوو گەلی تورکیا و عێراق.