خوڵوسی ئاکار: "دەست بە تێکدانی سەکۆ و پێگەکانی تیرۆریستان کراوە"
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار: "ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەشی یەکگرتوو بە ھەموو تواناکانییەوە دەستی بە چالاکییەکانی کرد. لەبارەی ھەنگاوی یەکەم، کارکردن لە گۆڕەپانەکە دەستی پێکرد".

Ankara
ئیزمیر - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکارگوتی: "ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەشی یەکگرتوو بە ھەموو تواناکانییەوە دەستی بە چالاکییەکانی کرد. لەبارەی ھەنگاوی یەکەم، کارکردن لە گۆڕەپانەکە دەستی پێکرد".
ئاکار لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر و فەرماندەی ھێزەکانی وشکانی، ئۆمیت دوندار و فەرماندەی ھێزەکانی دەریایی، عەدنان ئۆزبال یەکە سەربازییەکانی سوپای تورکیای لە شاری ئیزمیر بەسەرکردەوە.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی سەردانەکەیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ دواپێشھاتەکانی رۆژەڤ کرد و لەبارەی پێکھێنانی ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەش لە سووریا گوتی: "ناوەندی جموجۆڵی ھاوبەشی یەکگرتوو بە ھەموو تواناکانییەوە دەستی بە چالاکییەکانی کرد. لەبارەی ھەنگاوی یەکەم، کارکردن لە گۆڕەپانەکە دەستی پێکرد".
ئاکار لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام کە بڕیارە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لە باکووری سووریا پێکبهێنرێت، گوتی: "یەکەم فڕینی ھاوبەشی ھێلیکۆپتەر ئەمڕۆ ئەنجامدەدرێت. ئەمە جگە لەوەی دەست بە تێکدانی سەکۆ و پێگەکانی تیرۆریستان کراوە".
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لە ھێرشکردنە سەر خاڵەکانی چاودێری تورکیا لە سووریا کرد و گوتی: "لە ھەر ھێرشێکدا بۆ سەر خاڵەکانی چاودێریمان یان بۆ سەر ھەبوونی ئێمە لە ئیدلب، ئەوا تا کۆتایی مافی بەرگرییکردن لەخۆمان بەکاردەھێنین".
ئاکار لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنی چنگ-١دا ٦٤ تیرۆریست، لە ئۆپەراسیۆنی چنگ-٢دا ١٦ تیرۆریست بە کۆی گشتی لە ئۆپەراسیۆنەکانی کۆتا ھەشت مانگی رابردوودا لە باکووری عێراق، ٦٥٤ تیرۆریست لە چالاکی خراون. ئۆپەراسیۆنی چنگ-٣ بە سەرکەوتوویی درێژەی ھەیە".