جەی ئاڕ ئۆ یاترم (JRO Yatırım)، سوودەکانی ئەنجامدانی وەبەرهێنانی لە کەرتی گەشتیاریدا لە تورکیا خستەڕوو
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی جەی ئاڕ ئۆ یاترم (JRO Yatırım)، مورات گۆکتوغ ئاکسو: ''تورکیا بەو هەمەجەشنەییەی لە بواری گەشتیاری سروشتی و کلتووری بێ هاوتا پێشکەشی دەکات، بازاڕێکی بەردەوام گەشەسەندوو بۆ هەر وەبەرهێنەرێک دەڕەخسێنێت''.

Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ئۆتێلینی سات دۆت کۆم (OteliniSat.com) و سێڵ یۆر هۆتێل دۆت کۆم (SellYourHotel.com) کە سەربە چەتری جەی ئاڕ ئۆ یاترم (JRO Yatırım)ن، دەرفەتە ستراتیجییە بەردەستەکانیان بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانیی ڕاگەیاند، کە پلانی وەبەرهێنانیان هەیە لە کەرتی گەشتیاری تورکیادا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی کۆمپانیاکە، لە ڕووی وەبەرهێنانی گەشتیاری فرەچەشنی کولتووریی و جوگرافیای تورکیا و، ژێرخانی گەشتیاری گەشەسەندووی و زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران، سوودێکی بەرچاو پێشکەش دەکەن.
تورکیا بەو هەڵبژاردنە فراوانانەی لە زۆر بواردا پێشکەشیان دەکات، وەک تەندروستی، کولتووری، خۆراکناسی، کوێستان و گەشتیاری زستانە پێشەنگە. بەتایبەتی ناوچەکانی وەک کاپادۆکیا، ئانتاڵیا، بۆدروم و ئیستانبوڵ بەهۆی گرنگی زۆری گەشتیارییەوە دەرفەتی بەدەستهێنانی قازانجێکی زۆر بۆ وەبەرهێنەران دەستەبەر دەکەن. هەروەها تورکیا کە خاوەنی توانایەکی گەورەیە لە ڕووی گەشتیاری ئایینی و مێژوویی، لەگەڵ پەرەسەندنی گەشتیاری دەریایی و بەلەم لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست، ئیجە و دەریای ڕەش، دەرفەتگەلێکی هەمەجۆر بە وەبەرهێنەران دەبەخشێت.
تورکیا کە لە نێوان ئاسیا و ئەورووپادا ئەرکی پردێک دەبینێت، خاڵێکی گواستنەوەی گرنگە لە ڕووی گەشتیاریی و بازرگانی نێودەوڵەتییەوە. لەو ڕووەشەوە شارەکانی ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و بۆدروم پێشەنگن.
تورکیا کە بە ڕێگاوبانی سەردەمیانە، فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی و شوێنەکانی نیشتەجێبوونی کوالێتی بەرز، بە هاندانی پاڵپشتیکراو لەلایەن دەوڵەتەوە و ئاسانکاریی باج، ژینگەی وەبەرهێنانی بووەتە جێی سەرنج..
لە ساڵی ٢٠٢٤دا، تورکیا بە ٦٢،٢ ملیۆن گەشتیار ڕیزبەندی چوارهەمین وڵاتی جیهانی گرت کە زۆرترین سەردان دەکرێت. بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، داهاتی گەشتیاری وڵاتەکە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە ڕێژەی سەدا ٨،٣ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٦١ ملیار و ١٠٣ ملیۆن دۆلار. ئامانجی ساڵی ٢٠٢٥یش دیاریکراوە کە ٧٠ ملیۆن گەشتیار و ٧٠ ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت.
لەلایەن سێڵ یۆر هۆتێل دۆت کۆم (SellYourHotel.com)ەوە ڕاوێژکاری وەبەرهێنان، شیکاری بازاڕ و بەدواداچوونی مەیدانی پێشکەش بەو وەبەرهێنەرانە دەکرێت کە دەیانەوێت زانیاری دەربارەی پرۆژەکانی هۆتێل و گەشتیاری لە تورکیا بەدەستبهێنن. بۆ هەڵسەنگاندنی دەرفەتەکانی تورکیا لە شوێنی خۆیدا، وەبەرهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئەم پلاتفۆڕمەوە پاڵپشتی بەدەستبهێنن.
- "دەرفەتگەلێکی گەورە لەخۆدەگرێت"
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی جەی ئاڕ ئۆ یاترم (JRO Yatırım)، مورات گۆکتوغ ئاکسو کە براندی چەتری سێل یۆر هۆتێل دۆت کۆم (SellYourHotel.com) و ئۆتێلینی سات دۆت کۆم (OteliniSat.com)ە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا بۆچوونەکانی خراوەتەڕوو، ئاماژەی بەوە کرد تورکیا بە ژێرخانی گەشەسەندووی، فرەچەشنی گەشتیاری و سوودە جوگرافیاییەکانی دەرفەتگەلی گەورە بۆ وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت.
ئاکسو باسی لەوە کرد وەک سێل یۆر هۆتێل دۆت کۆم (SellYourHotel.com) و ئۆتێلینی سات دۆت کۆم (OteliniSat.com) کاردەکەن بۆ ئەوەی وەبەرهێنەرانی جیهانی بە شوێنە گەشتیارییەکانی تورکیا، پڕۆژەی هۆتێلە گرانبەهاکان و وەبەرهێنانە گەشتیارییە بەردەوامەکان شاد بکەن و، ڕایگەیاند: "تورکیا بەو هەمەچەشنەییەی لە بواری گەشتیاری سروشتی و کولتووری بێ هاوتا پێشکەشی دەکات، بازاڕێکی بەردەوام گەشەسەندوو بۆ هەر وەبەرهێنەرێک دەڕەخسێنێت. ئێمەش هەردەم دڵخۆش دەبین بە پێشوازی کردن لە گشت وەبەرهێنەرانی تاکەکەسی و دامەزراوەیی لە تورکیادا و خستنەڕووی دەرفەتە گەورەکانی وەبەرهێنان لە وڵاتەکەماندا''.
بەڕێوەبەری گشتیی جەی ئاڕ ئۆ یاترم (JRO Yatırım)، گۆکسەل ئاکمان، باسی لەوە کرد نەک تەنیا لە ڕووی کڕین و فرۆشتنی هۆتێلەکاندا، بەڵکو لە ڕووی نوێ کردنەوەی فیزیکی، یەکخستنی براندەکان، وەرچەرخانی دیجیتاڵی و پشتیوانی کارگێڕیشدا خزمەتگوزاری ستراتیجیی پێشکەش بە وەبەرهێنەران دەکەن.
ئاکمان ئەوەیشی خستەڕوو کە تورکیا بە هەمەچەشنی گەشتیاری سرووشتی و کولتووری کە پێشکەشی دەکات، بازاڕێکی تایبەت بە بەرژەوەندییەکانی خۆیان بۆ هەر وەبەرهێنەرێک دەڕەخسێنێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن