
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
له توركیا له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای (COVID-19) نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr" بڵاوكرايەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌مڕۆ ١١٢ هه‌زار و ٦٤٥ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه و هه‌زار و ٧٧١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراون.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ٦٣ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و ٣٤٢ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه. به‌وشێوه‌یه‌ش ٢٦٢ هه‌زار و ٦٠٢ تووشبوو تا ئێستا ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆی گشتیی پشكنینه ئه‌نجامدراوه‌كان هه‌شت ملیۆن و ٨٥٥ هه‌زار و ١٨٠ پشكنینه و حه‌وت هه‌زار و ٢٤٩ كه‌سیش دوای تووشبوونیان به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ژماره‌ی كه‌یسه چالاكه‌كان ٢٦ هه‌زار و ٥٤٠ كه‌یسن و ژماره‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی باری ته‌ندروستییان ناجێگیره هه‌زار و ٣٥١ه و رێژه‌ی هه‌وكردنی سییه‌كان لای نه‌خۆشه‌كان له‌سه‌دا ٧،١ه.