توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. هەشت هەزار و ٣١٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٩ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٧ هەزار و ٢١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٣١٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Buket Güven  | 15.01.2021 - نوێکردنەوە : 17.01.2021
توركيا.. هەشت هەزار و ٣١٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٩ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٦٧ هەزار و ٢١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٣١٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٦٧ هەزار و ٢١١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٣١٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٩ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٩٢١ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی نۆ هەزار و ١٠٩ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٢٤٦ هەزار و ٤٧ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٧ مليۆن و ٦٦ هەزار و ٦٥٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٧٣ هەزار و ١١٥ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٣ هەزار و ٦٦٤ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٣١١ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٠،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın