توركيا

ئەردۆغان: "ئەگەر تا ئەیلوول ناوچەی ئارام دروست نەکرێت ئەوا رێگای خۆمان دەگرینەبەر"

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا: "ئێمە کاتێک ئامانجمان ئەوەیە کە لانەی تیرۆر لە ناوچەکەدا بە تەواوی لەناوببەین، ئەوان خەریکی ئەوەن کە ئێمە لە ھەمان زەمین لەگەڵ رێکخراوانی تیرۆریستی ئیدارە بکەن".

Enes Kaplan   | 08.09.2019
ئەردۆغان: "ئەگەر تا ئەیلوول ناوچەی ئارام دروست نەکرێت ئەوا رێگای خۆمان دەگرینەبەر"

Ankara

ماڵاتیا - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لەگەڵ ئەمریکا رایگەیاند: "ئێمە کاتێک ئامانجمان ئەوەیە کە لانەی تیرۆر لە ناوچەکەدا بە تەواوی لەناوببەین، ئەوان خەریکی ئەوەن کە ئێمە لە ھەمان زەمین لەگەڵ رێکخراوانی تیرۆریستی ئیدارە بکەن".

سەرکۆماری تورکیا بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە گۆڕەپانی ١٥ی تەمووزی شاری ماڵاتیا کرد و گوتارێکی پێشکەش کرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەگەر تا پێش کۆتایی مانگی ئەیلوول لە رۆژھەڵاتی فوڕات لەگەڵ سەربازانمان بە شێوەیەکی کرداریی دەستمان بە دروستکردنی ناوچەی ئارام نەکردبێت ئەوا ئیتر ھیچ چارەسەرێکی دیکە نییە بەدەر لە گرتنەبەری رێگای خۆمان".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا رایگەیاند: "ئەم کارە بە فڕینی ٣-٥ ھێلیکۆپتەر، دەورییەی ٥-١٠ ئۆتۆمبێل و ھەبوونی چەند سەد سەربازێک لە ناوچەکەدا نابێت. پێویستە بە شێوەیەکی کرداریی ئارامی لە شارەکان و گوندەوارەکان دەستەبەر بکەین بۆ نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن کەس".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın