ماوەی چوار ساڵه رووسیا له سووریایه
- ماوه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا وه‌ك گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا تێپه‌ڕیوه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیادا تا ئه‌مڕۆ، شه‌ش هه‌زار و 686 كه‌سی سڤیل کوژراون و ملیۆنەهای دیكه‌ش بێ ماڵوحاڵ بوون.

Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
ماوه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا وه‌ك گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا تێپه‌ڕیوه. له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی رووسیادا تا ئه‌مڕۆ، شه‌ش هه‌زار و 686 كه‌سی سڤیل کوژراون و ملیۆنەهای دیكه‌ش بێ ماڵوحاڵ بوون.
ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆ سووریا، گرنگترین خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو بۆ رژێمی ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه‌ی له 2011دا رووبه‌ڕووی شه‌ڕی ناوخۆ بووه‌وه.
رووسیا كه به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له 30ی ئه‌یلوولی 2015دا له سووریا ده‌ستی به ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی كرد، پشتگیرییه‌كانی بۆ رژێمی ئه‌سه‌د به‌پێی كات به‌ره‌وپێش برد.
رژێمی ئه‌سه‌د به‌هاوكاریی هێزی تایبه‌تی رووسیا به‌شێكی زۆری ئه‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌ده‌ستیان داوه.
گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی سه‌ربازیی رووسیا له كۆتایی ساڵی 2016دا بینرا كاتێك شاری حه‌له‌ب كه‌وته‌وه ژێر كۆنترۆڵی رژێم.
هێزه‌كانی رژێم، به‌پشتیوانیی رووسیا به‌هه‌مان شێوه‌ی حه‌له‌ب له شاره‌كانی دیمه‌شق، حمس، ده‌رعا و قونه‌یتیره ئه‌و ناوچانه‌یان كۆنترۆڵكرده‌وه كه له‌ده‌ستیان دابوون.
به‌پێی پێوانه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، رژێمی سووریا له سایه‌ی رووسیادا كۆنترۆڵی سه‌دا 60 خاكی سووریای بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی تایبه‌تی تۆڕی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ (SNHR) كه سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازیی رووسیا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵوی ئاماده‌كردووه، له 30ی ئه‌یلوولی 2015ه‌وه تا ئێستا، لانیكه‌م شه‌ش هه‌زار و 686 كه‌سی سڤیل له هێرشه‌كانی رووسیادا گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 908یان ژن، هه‌زار و 928یان منداڵ بوون.
سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و ژماره‌یه ته‌نها ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه ناسنامه‌كانیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رنا ژماره‌ی راسته‌قینه زۆر له‌وه زیاتره.
به‌پێی راپۆرته‌كه له ساڵی یه‌كه‌می ده‌ستێوه‌ردانی رووسیادا، سێ هه‌زار و 734 كه‌س و له ساڵی دووه‌مدا هه‌زار و 547 كه‌س و له ساڵی سێیه‌مدا 958 كه‌س و له ساڵی چواره‌مدا 447 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له چوار ساڵی رابردوودا له سووریا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا 201 جار خوێندنگه‌كان، 190 جار بنكه ته‌ندروستییه‌كان، 56 جار بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و هه‌زار و 83 جاریش نشینگه سڤیله‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
هاوكات به هۆی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی سووریاوه كه رووسیا پشتگیریی كردووه، 3،3 ملیۆن هاووڵاتیی سووری ئاواره بوون.
راپۆرته‌كه ئه‌و هێرشانه‌ی به كۆمه‌ڵكوژی ناوبردووه كه لانیكه‌م پێنج كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستداوه و به‌و پێیه، رووسیا له میانی چوار ساڵی رابردوودا له سووریا 335 جار كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجامداوه.
رووسیا له‌و ناوچانه‌ی كه به‌خه‌ستی بۆردومانی ئۆپۆزسیۆنی تیادا ئه‌نجامده‌درا، به‌ناوی رژێمه‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دانیشتنی ده‌ستپێكرد و له ئه‌نجامی دانوستانه‌كاندا ئۆپۆزسیۆن كشانه‌وه له ناوچه‌كانی وه‌ك حه‌له‌ب، دیمه‌شق، حمس، ده‌رعا و قونه‌یتیره و خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ناوچانه‌ش كه له‌ژێر پارێزگاریی ئۆپۆزسیۆندابوون، به‌ره‌و باكووری سووریا كۆچیان كرد.
به‌م دواییه له میانی پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئاستانا له ئیدلب له لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌ده‌وه، رووسیا له ئۆپه‌راسیۆنی وشكانیشدا پشتگیریی رژێمی كرد.
به‌وپێیه چه‌ندین نشینگه‌ی نێو سنووری ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، كه‌وته ژێر كۆنترۆڵی رژێمه‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن