سه‌ركۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی راگه‌یاند
- سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد كه سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریا پێكه‌وه له باكووری سووریا ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعش ده‌ستپێكردووه.

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاشكرایكرد كه سوپای توركیا و سوپای نیشتمانیی سووریا پێكه‌وه له باكووری سووریا ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعش ده‌ستپێكردووه.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه:
"سوپای توركیا پێكه‌وه له‌گه‌ڵ سوپای نیشتمانیی سووریا ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-یان بۆ سه‌ر رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه و داعش له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه. ئامانجمانە رێڕەوی تیرۆر کە هەوڵ دەدرێت لە باشووری سنوورەکەماندا دروست بکرێت، لەناوبەرین و ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە بهێنین. له رێگه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی-ه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر
وڵاته‌كه‌مان له‌ناوده‌به‌ین. لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی-یەوە لەو ناوچە ئارامەی دروستی دەکەین تیایدا پەنابەرانی سووریا دەتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌پارێزین و سه‌رجه‌م دانیشتوانی ناوچه‌كه له چنگی تیرۆریستان رزگار ده‌كه‌ین. ناوچەوانی هەموو ئەو سەربازە قارەمانانە ماچ دەکەم کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن، هیوای سەركەوتوو بوون بۆ هەموویان و ئەوانەش دەخوازم لە یەکە ناوخۆییەکانی ناوچەکە کە پشتگیریان دەکەن''.
ئه‌ردۆغان په‌یامه‌كه‌ی به زمانه‌كانی ئینگلیزیی و عه‌ره‌بیش بڵاوكرده‌وه.