ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

ئەردۆغان: "هێشتا رێكخراوە تيرۆريستييەكان دەرنەچوون"

- سەركۆمارى توركيا، رەجەب تەيب ئەردۆغان: "بێگومان تا ئێستا رێكخراوە تيرۆريستييەكان دەرنەچوونە، لەبەر ئەم هۆيە ١٢٠ كاتژمێرمان دانا".

Andaç Hongur   | 18.10.2019
ئەردۆغان: "هێشتا رێكخراوە تيرۆريستييەكان دەرنەچوون"

Istanbul

ئيستانبوڵ AA

سەركۆمارى توركيا رەجەب تەيب ئەردۆغان، رایگەیاند: "ئێمە ئەم ڕێككەوتنەمان لەگەڵ رژێمدا نەكردوە، لەگەڵ ئەمريكا كردومانە. ئەمريكا، چى بەڵێنێكى پێداين؟ تاكو ١٢٠ كاتژمێر لێرەوە هيچ شتێك لە بەرامبەرماندا ئەنجامنادرێت، و تكايان لێكردين كە لە ماوەيەدا ئێمەش هيچ شتێك بەرامبەر ئەو رێكخراوە ئەنجام نەدەين. ئێمە ئێستا پابەندين بە پرەنسيپەكانى خۆمان، ئەگەر هاتوو رژێم هەڵەيەكى لەو جۆرە بكات، ئەوە ئێمە وەڵامى شياوى دەدەينەوە".

سەركۆمارى توركيا، لە ئۆفيسى دۆڵمەباهچەى لە کۆشکی سەرۆكايەتى کۆماری لە ئيستانبوڵ چاوى كەوت بە نوێنەرى ميديا جيهانييەكان و وڵامى پرسيارەكانيانى دايەوە.

ئەردۆغان، باسى لە ئەنجامەكانى ئۆپەراسيۆنى كانى ئاشتى كرد و گوتى: "لە ئێستادا ناوچەی نێوان گرێ سپی و رەئەس عەین(سەرێ کانی) پاککراوەتەوە. ئەمە کۆتایی نەھاتووە. قۆناغەکە درێژەی ھەیە".

ئەردۆغان لەبارەى رێككەوتنەكەيان لە گەڵ ئەمريكا گوتى: "ئێمە رێككەوتنمان لەگەڵ رژێمدا نەكردووە. لەگەڵ ئەمريكا كردوومانە. ئەگەر رژێم هەڵەيەكى لەم جۆرە بكات ئەوە وەڵامى پێويستى دەدەينەوە، ئومێدەوارم لە ماوەی ١٢٠ كاتژمێردا كۆتايى بەم كارە بهێنين. پێموایە لە دوای دەرچوونیان (رێکخراوی تیرۆریستی)، لێرەدا ئێمە دووبارە لەگەڵ ھێزەکانی ئەمریکا زۆر کاری دیکە ھەیە کە پێویستە ئەنجامیان بدەین".

سەركۆمارى توركيا، سەبارەت بە رەنگاربوونەوەى تيرۆر گوتى: "ئێمە نەمانگوت 'لەگەڵ رێكخراوى تيرۆريستيدا شەڕ دەكەين'، گوتمان رووبەڕوويان دەبينەوە. بۆچى؟ دەستەواژەى شەڕ ئەوەندە دەستەواژەيەكی هەرزان نييە. شەڕ لە نێوان وڵاتەكاندا ئەنجامدەدرێت، رووبەڕووى رێكخراوى تيرۆريستى دەبینەوە. ئێمە كاتى ئەوەمان نييە بە درێژايى تەمەنمان سەرقاڵی ئەم رێكخراوە تيرۆريستييانە بين، دەبێت رژێمى سوورياش رووبەڕوويان ببێتەوە. ئەگەر ئێمە بەرامبەر بەمانە (رێكخراوى تيرۆريستى) بێدەنگيمان هەڵبژاردايە و رامان نەگرتبان، ئەوان زياتر دەهاتنە پێش".

ئەردۆغان گوتیشى: "کاتێک ئەو وەڵامە ئەرێنییەمان لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی وەرنەگرت، بۆیە بۆخۆمان کاری خۆمان ئەنجامدا. لەبارەی ئەو ئەنجامەی کە دوێنی بەھۆی کۆبوونەوەکان بەدەست ھات، من بەڕاستی نابینم کە وەک سەرکەوتن یان شکست لێکبدرێتەوە، بە تایبەتی ھەڵسەنگاندنی 'سەرکەوتنی نێوان دەوڵەتەکان' زۆر زۆر ھەڵەیە. من ئەمە وەک سەرکەوتنێک لە دژی تیرۆر دەبینم".

سەركۆمارى توركيا راشیگەیاند "يەپەگە، چەند شوێنێكى گرتووخانەكانى داعشى رووخاند و سووتاند و داعشەكانى ئازادكرد. بەداخەوە ١٥٠ توركى تیادايە. نزيكەى ٥٠٠ بيانى لە فەڕەنسى، هۆڵەندى و ئەڵمانى تیادايە. ئەو وڵاتانەى كە ئەم تيرۆريستانە هاووڵاتيیانن وەرياندەگرنەوە؟ ئێمە دادگايى ئەو ١٥٠ توركە دەكەين، با ئەوانيش دادگايى هاووڵاتیى خۆيان بكەن".






ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın