ئابووری, عێراق

داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی تەمووزدا ١٠ ملیار و ٦٠٨ ملیۆن دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق: "لە مانگی تەمووزی رابردوودا، ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٥ ھەزار و ٤٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە و کۆی گشتیی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە، ١٠ میلیار و ٦٠٨ ملیۆن دۆلار".

Zana Natık Kerem  | 02.08.2022 - نوێکردنەوە : 14.08.2022
داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە مانگی تەمووزدا ١٠ ملیار و ٦٠٨ ملیۆن دۆلار بووە

Arbil

ھەولێر ــ AA

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی تەمووزی رابردوودا، ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٥ ھەزار و ٤٩ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١٠ ملیار و ٦٠٨ ملیۆن دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی تەمووزی رابردوو بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، تیکڕای نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی تەمووزی رابردوودا، ١٠٢ ملیۆن و ٣٨٥ ھەزار و ٤٩ بەرمیل بووە کە کۆی گشتیی داھاتەکەی گەیشتووەتە، ١٠ ملیار و ٦٠٨ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی تەمووزی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٩ ملیۆن و ٩٦٥ ھەزار و ٤٩ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٣٤٤ ھەزار و ٥٣٦ بەرمیل.

ئاماژە بەوەیش دراوە کە لە مانگی رابردوودا، رۆژانە تێکڕا سێ ملیۆن و ٣٠٣ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی تەمووزی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ١٠٣ دۆلار و ٦٠ سەنت فرۆشراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın