جيهان, ئابووری

خاوی برێنت بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

بەھۆی بەردەوامی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

Khalid Mejdoub  | 24.03.2026 - نوێکردنەوە : 24.03.2026
خاوی برێنت بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت

Rabat

ڕەبات ــ AA

نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٣ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا، بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ١٠٣ مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٣ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، ئەمەیش بۆ شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژبە ئێران دەگەڕێتەوە کە تا ئێستا بەردەوامە.

دوێنێ دووشەمە دوای لێدوانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت ھەبوو کە فەرمانی دا بە وەزارەتی جەنگ لەوەی ھێرشی سەر وێستگەکانی وزە و ژێرخانی وزەی ئێران بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە دوابخات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın