عێراق

یادی کارەساتی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی کرایەوە

لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لەناحیەی گاپیڵۆن لە قەزای دووکان، یادی کارەساتی کیمیاباران و ئەنفالی دۆڵی جافایەتی کرایەوە.

Rewa Mahmood Hasan  | 21.02.2023 - نوێکردنەوە : 16.03.2023
یادی کارەساتی ئەنفالی دۆڵی جافایەتی کرایەوە

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسوکاری قوربانییان و بەرپرسانی حکوومی لە ناحیەی گاپیڵۆن، یادی قۆناغی یەکەمی شاڵاوەکانی ئەنفال کرایەوە.

ئەمڕۆ ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان لەناحیەی گاپیڵۆن، یادی کارەساتی کیمیاباران و ئەنفالی دۆڵی جافایەتی و قوربانیانی ئەو شاڵاوە کرایەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سەرۆکی شارەوانی ناحیەی گاپیڵۆن سەر بە قەزای شارباژێر، نەرمین محەمەد ئەحمەد گوتی: ''ئێمە لێرە کۆبووینەوە بۆ یادی کارەساتی ئەنفاڵی دۆڵی جافایەتی کە لەلایەن رژێمی بەعسی رووخاو دەرحەق بە خەڵکی ناوچەکە کراون و ژمارەیان هەزار و ٥٠٠ کەس دەبوون، لە ناحیەی گاپیڵۆن و چەندین گوندی چواردەوری، ئەمەش پرۆسەی یەکەمی ئەنفال بووە کە ٢١ی شوبات ئەنجام دراوە".

نەرمین محەمەد رایگەیاند، ئێمە بەو بۆنەیەوە کۆبووینەتەوە بۆ یادکردنەوەی ئەو کارەساتە و هەوڵ دەدەین زیاتر خزمەت بەم ناوچەیە بکرێت، بۆ نموونە ئەو نەخۆشخانەیەی کە لێرەدا بنیات نراوە بەهۆی قەیرانی دارایی و جەنگی داعشەوە تەواو نەکراوە کە شوێنێکی پێویستە بۆ سەرجەم گوندەکانی ناوچەکە لە دۆڵی جافایەتی.

سەبارەت بە رووفاتی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا بێسەروشوێن بوون، ناوبراو گوتی: "رووفاتەکان هێندراونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە ناحیەی دووکان نێژراون بۆیە کارمان بۆ کردوون کە بیانگەڕێنینەوە بۆ ناحیەی گاپیڵۆن".

لە ٢٢ی شوباتی ١٩٨٨، سوپای عێراق شاڵاوی یەکەمی ئەنفال و کیمیابارانکردنی لە دۆڵی جافایەتی بە هێرشکردن بۆسەر گوندەکانی سەرگەڵوو و بەرگەڵو دەستپێکرد و زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە کەوتنە بەر هێرشەکە و بەشێکیان توانیان لە ناوچەکە رابکەن و رزگاریان ببێت و بەشێکی خەڵکەکەش دوای دەستگیرکردنیان لە لایەن سوپاوە، شوێنبزر کران.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın