Burcu Çalık Göçümlü
25 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە- AA
وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەددین کۆجا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تورکیا ١٠ ملیۆن دۆز ڤاکسینی جۆری كۆڤاکس دەبەخشێتە وڵاتانی کەم دەرامەت.
فەخرەددین كۆجا پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێوبەری ئەورووپای رێکخراوی تەندروستی جیهانی، دكتۆر هانس کلوگێ ئەنجامدا، دوای پەیوەندییەکەش كلوگێ لە هەژماری تایبەتی خۆی راگه‌یەندراوێکی بڵاو کردەوە، کە تیایدا نووسیویەتی:
"سوپاسی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ربڕینی ئاماده‌یی هاوكاریی و سنگفراوانی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا له دۆخه سه‌خته‌كانی په‌تاكه‌دا. توركیا له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه پێداویستیی كۆرۆنای گه‌یاندووه‌ته ١٦٠ وڵات و ٢٩ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی. هاوكات زیاتر له دوو ملیۆن دۆز ڤاكسینی به‌خشیوه‌ته ١١ وڵات".
هاوكات له وه‌ڵامی كلوگێ-دا، فه‌خره‌ددین كۆجا نووسیویه‌تی:
"سوپاسی پێزانینی بەڕێز کلوگێ دەکەم بۆ ئه‌وه‌ی كه وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە تورکیا بە رابەرایەتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان هاوکاری پێشکەشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، دەمەوێت مژدەی ئەوەش رابگەیەنم کە ١٠ ملیۆن دۆز ڤاکسینی دیکە پێشکەشی وڵاتانی کەم دەرامەت دەکەین".