Ömer Faruk Yıldız
07 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2020
په‌كین - AA
بۆ یه‌كه‌مجار له چین ئه‌مڕۆ، هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) تۆمار نه‌كرا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستیی نیشتمانیی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له مانگی كانوونی دووه‌مه‌وه تا ئێستا له‌وه‌ته‌ی حاڵه‌ته‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته تۆمارده‌كرێت بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌مڕۆ، هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه تۆمار نه‌كرا‌وە.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه ئه‌مڕۆ، ٣٢ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه له چین به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٨١ هه‌زار و ٧٤٠ حاڵه‌ت، ٨٠ كه‌سیش ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌ركراون.
له چین كه ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تیایدا بڵاوبووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڤایرۆسه‌كه كۆنترۆڵكراوه.