وەزارەتی تەندروستیی هەرێم: "١٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا"
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ١٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ی راگەیاند.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی ١٢ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 ی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا ئاماژە بەوە دراوە کەپێنج لە تووشبووەکان لە پارێزگا هەڵەبجە بوونە و بەرکەوتووی توشبووی پێشوون.
بەپێی راگەیەنراوەکە، پێنج لە تووشبووەکانی دیکە لە قەزای چەمچەماڵ بوونە و بەهەمان شێوە بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
هەروەها تووشبوویەک لە سیتەک بووە و بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە و تووشبووەکەی دیکەش لە قەزای سەیدسادق بووە کە پێشینە گەشتی ئێرانی هەبووە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان لە ئێستادا ١٨٨ تووشبووە کە لەنێویاندا دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان هەیە و ٦١ نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانەی دیکە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکییدان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییكردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتووەتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگهیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە و سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.