هەرێمی کوردستان.. ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا ٥٠٠ کەسی تێپەڕاند
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
Arbil
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣١ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، و دەرەنجام شەش تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لهچوارچێوهی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٣١ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە؛ ٣٠٠ لە هەولێر، ١٩٢ لە سلێمانی، ٥٣٨ لە دهۆک و یەک پشکنین هەڵەبجە بووە، دەرەنجام شەش تووشبووی نوێ لە هەردوو پارێزگای هەولێر دەستنیشانکراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە تووشبووەکان ئافرەتێكی تەمەن ٤٠ ساڵان، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان، دوو پیاوی تەمەن ٧٠ و ٦٠ ساڵان و دوو منداڵی تەمەن ١٠ و ٦ ساڵانن.
ئەوەش هاتووە کە سێ لە تووشبووەکان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون و سێ تووشبووەکەی دیکە نیشانەی نەخۆشییان ھەیە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، یەکێک لە تووشبووەکان دانیشتووی شاری هەولێرە، چوار تووشبووی دیکەیان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە و تووشبووەکەی دیکە دانیشتووی ناحیەی کەڵەک سەر بە پارێزگای دهۆکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٦٨ هەزار و ٥٩٥ پشکنین ئەنجامدراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکراکراوە کە لە کۆی ١١ هەزار و ٨٨٣ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ئەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە، و ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکانن، ١٠ هەزار و ٧٧٢ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نیین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ١١١ هاووڵاتیی لە ٣٣ شوێنی جیاواز لە کەرەنتین ماونەتەوە کە ٣٣٥ لە هەولێر، ١٤٣ لە سلێمانی و ٦٣٣ لە دهۆک.
ئاماژە بەوەشدراوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٥٧ هاووڵاتیی کەرەنتین کراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان ٥٠٢ تووشبووە، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە و ٤٠٣ نەخۆش چاکبووەتەوە، و لەئێستادا تەنھا ٩٤ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان.
حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە بڵابوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی ھاتووچۆ، راگەیاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماکان و چەند شوێنێکی دیکە، ھەروەھا وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان.