تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٨٢٩ تووشبوون و ١٠ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ١٤٢ کەس چاکبوونەتەوە، ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed  | 10.05.2021 - نوێکردنەوە : 11.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٨٢٩ تووشبوون و ١٠ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه‌، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٩ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ١٤٢ کەس چاکبوونەتەوە، ١٠ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٢٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٢٨ کەس، ٢٥٩ لە سلێمانی، ١٨٣ لە هەولێر، ٥١ لە گەرمیان و هەشت لە هەڵەبجە بووە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٤٢ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٩٨ کەس، ٣٦٦ لە دهۆک، ٣٠٥ لە هەولێر، ٥٨ کەس لە گەرمیان، ١٠ کەس لە هەڵەبجە و پێنج کەسیش لە راپەڕین بووە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، چوار کەس لە سلێمانی، سێ لە هەولێر، دوو لە دهۆک و یەک کەسەکەی دیکە لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٧٠٧ هەزار و ٧٣٤ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٧ هەزار و ٤٨٢ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار هەزار و ١١٨ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ١٣٨ هەزار و ٢١ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٣٤٣ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın