Sarmand Hameed
23 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2020
هەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٢٤٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١١ هەزار و ٨١٦ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گەیشتە ٤٥٥ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٢٧٧ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە هەزار و ٢٦ لە هەولێر، ٤١١ لە سلێمانی، ٥٥٧ لە دهۆک، ١٤٥ لە گەرمیان، ١٠٣ لە راپەڕین و ٣٥ لە هەڵەبجە بووە، دەرەنجام ٢٤٥ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر، ١٠١ تووشبوو و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی، ١٢٧ تووشبوو و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٧٤ تووشبوو و هەشت حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٣٢ تووشبوو و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی راپەڕین، ٢١ تووشبوو.
- پارێزگای دهۆک، سێ تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە، ١٤ تووشبوو.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ١١٤ لە هەولێر، ١٦ لە ئیدارەی گەرمیان، حەوت لە دهۆک و ٢٢ لە هەڵەبجە بووە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٨٣ هەزار و ٧٧٠ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٧٨ هەزار و ٤٨٣ لە هەولێر، ٦٠ هەزار و ٦٤٧ لە سلێمانی، ٤٢ هەزار و ٨٣٤ لە دهۆک و هەزار و ٨٠٦ لە هەڵەبجە بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکرا کراوە کە لە کۆی ١٩ هەزار و ٨٦٨ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٨ هەزار و ٩٦ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواوکردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٧٧٢ هاووڵاتیی لە ٢٣ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٣٦٠ لە سلێمانی و هەزار و ٤١٢ لە دهۆکە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٨١٦ تووشبوو کە سێ هەزار و ٢٤٣ لە هەولێر، حەوت هەزار و ٧٩٩ لە سلێمانی، ٣٧١ لە دهۆک و ٤٠٣ لە هەڵەبجە بووە، لەنێویاندا ٤٥٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٨٥ لە هەولێر، ٣٦٢ لە سلێمانی و هەشت حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و شەش هەزار و ٤٦٨ نەخۆش دوای چارەسەری چاکبوونەتەوە کە دوو هەزار و ٣٠٢ لە هەولێر، سێ هەزار و ٥٤٧ لە سلێمانی، ٣٠٠ لە دهۆک و ٣١٩ لە هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا چوار هەزار و ٨٩٣ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٨٥٦ لە هەولێر، سێ هەزار و ٨٩٠ لە سلێمانی، ٧١ لە دهۆک و ٧٦ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵخ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.