Rewa Mahmood Hasan
08 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2020
سلێمانی - AA
لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ناحیەی کوڵەجۆ سەر بە قەزای کفری، دوو پێشمەرگەی لیوای پێنجی شارەزوور شەهیدبوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی کوڵەجۆ هێرشیان کردۆتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا.
تیرۆریستانی داعش لەلایەک هێزەکانی پێشمەرگە سەرقاڵ دەکەن و لەلایەکی دیکەوە بەهاوەن هێرش دەکەنە سەر پێشمەرگەکانی ناوچەکە.
لەئەنجامی هێرشەکەدا پێشمەرگەیەک شەهید دەبێت و پێشمەرگەیەکی دیکەش دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار، گیانلەدەستدەدا. ئەوەش زانراوە کە دوو پێشمەرگەکە سەر بە لیوای پێنجی شارەزوورن.