Rewa Mahmood Hasan
30 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2020
سلێمانی - AA
ئەمڕۆ ٣٠ی ئایار لە شاری سلێمانی، یەکێک لە تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەکاتی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکییدا گیانی لەدەستدا.
بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی، سەباح نەسرەددین ئاشکرایکرد، کەمێک لەمەوبەر تووشبوویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە تەمەنی ٣٧ ساڵە لەشاری سلێمانی، گیانی لەدەست داوە.
سەباح نەسرەدین ئاماژەی بەوەشداوە، تیمی پزیشکی ئەوەندەی لە توانایاندا بووە، ئەنجامیانداوە بەڵام سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان نەخۆشەکە گیانی لەدەست داوە.
پێشتر گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، یاد نەقشبەندی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدابوو کە نەخۆشێکی ٣٧ ساڵ بەبێ ئەوەی ھیچ کێشەیەکی تری تەندروستی ھەبێت، بەھۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە تەندروستی ناجێگیرە.