Abdulhameed Husseın Karam
14 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای ھەولێر گیانیان لەدەست دا".
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی تەندوستیی ھەرێمی کوردستان دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID١٩ لە پارێزگای ھەولێر، پیاوێکی تەمەن ٧١ ساڵ دانیشتووی کەسنەزان و ئافرەتێکی تەمەن ٧٠ ساڵ دانیشتووی قەزای چۆمان گیانیان لەدەستداوە.
ھەروەھا وەزارەتی تەندروستیی راشیگەیاندووە کە وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان، ھیوادارن ھاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستیی بن.
بەو پێیەش ژمارەی گیانلەدەستداوان لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ٤٤ کەس ئەوەیش لەکاتێکدایە کە ژمارەی تووشبووان دوو ھەزار و سەد کەسی تێپەراندووە.