Gamze Türkoğlu Oğuz
03 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2020
بۆینس ئایرس/ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ١٨٤ كه‌سی دیکە له به‌ڕازیل و هه‌زار و ٤٣ كه‌سی دیکە له هیندستان و ٥٧٥ كه‌سی دیکە له مه‌كسیك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل رایگەیاند، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ١٨٤ كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٢٣ هه‌زار و ٧٨٠ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٤٦ هه‌زار و ٩٣٤ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٩٩٧ هه‌زار و ٨٦٥ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره به شێوه‌یه‌ك ٨٢٦ هه‌زار و ٣٣١ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٠ هه‌زار و ٦٧٣ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها له ته‌واوی به‌ڕازیل سێ ملیۆن و ٢١٠ هه‌زار و ٤٠٥ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- هیندستان
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، به گیانله‌ده‌ستدانی هه‌زار و ٤٣ كه‌سی دیکە كه‌سی دیكه كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٧ هه‌زار و ٣٧٦ كه‌س؛ هه‌روه‌ها ٨٣ هه‌زار و ٨٨٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٨٥٣ هه‌زار و ٤٠٦ كه‌س.
تا ئێستا له هیندستان، دوو ملیۆن و ٩٧٠ هه‌زار و ٤٩٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.
- مه‌كسیك
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی مه‌كسیك له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٧٥ كه‌سی دیكه به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٥ هه‌زار و ٨١٦ كه‌س.
هاوكات چوار هه‌زار و ٩٢١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه، به‌وه‌یش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به‌و په‌تایه گه‌یشتووەته، ٦١٠ هه‌زار و ٩٥٧ حاڵه‌ت؛ هه‌روه‌ها تا ئه‌مڕۆ، ٤٢٤ هه‌زار و ٩٩٠ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
له مه‌كسیك یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تاكه له ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆماركرا و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش له ١٩ی ئایاری رابردوودا. بۆ یه‌كه‌مجاریش له ٢٧ی ئایاری رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و وڵاته له رۆژێكدا به‌هۆی كۆرۆنا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ٥٠٠ كه‌سی تێپه‌ڕاند.