Muhammed Ali Kamal
21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2020
AA
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٧٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٣٢٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری کارەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردووی وەزارەتەکەی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٨٧٥ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٤٨٩ لە هەولێر، ٨٠٩ لە سلێمانی، ٣٧٥ لە دهۆک، ٣٠ لە هەڵەبجە و ١٧٢ لە گەرمیان، دەرەنجام ٣٢٦ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ١٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تووشبووەکان و گیانلەدەستدانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:
- پارێزگای هەولێر ٦٣ تووشبوو و یەک گیانلەدەستدان.
- پارێزگای سلێمانی، ٢٤٥ تووشبوو و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان کە بەم شێوەیەیە:
شاری سلێمانی، ٢٠٦ تووشبوو و ١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان ٣٩ تووشبوو و یهك حاڵەتی گیانلەدەستدان.
- پارێزگای دهۆک، شهش تووشبوو.
- پارێزگای هەڵەبجە، ١٢ تووشبوو.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١١٧ هەزار و ٤٦٦ پشکنین لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ٥٥ هەزار و ٣٥٣ لە هەولێر، ٣٥ هەزار و ٦٨٧ لە سلێمانی، ٢٥ هەزار و ٥٥٨ لە دهۆک و ٨٤٨ لە هەڵەبجە بووە.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٤ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە کە ٢٦ هەولێر، پێنج لە گەرمیان و سێ لە دهۆک بووە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستاندا ئەوە ئاشکراکراوە کە لە کۆی ١٥ هەزار و ٤٦٩ هاووڵاتیی کەرەنتینکراو، ١٤هەزار و ٤١٥ هاووڵاتیی لە کەرەنتین دەرچوون و دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ھەڵگری ئەو نەخۆشییە نین، گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان و لەئێستادا، هەزار و ٥٤ هاووڵاتیی لە ٣١ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە کە ٣٣١ لە هەولێر و ٧٢٣ لە دهۆک.
ئاماژە بەوەشدراوە کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩ هاووڵاتیی کەرەنتینکراون.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٨٦٥ تووشبوو کە ٩١٦ لە هەولێر، دوو هەزار و ٧٠٥ لە سلێمانی، ١٥١ دهۆک و ٩٣ لە هەڵەبجەیە، لەنێویاندا ١١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەیە کە ١٥ هەولێر، ٩٣ سلێمانی و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە بووە، و هەزار و ٣٩٢ نەخۆش چاکبووەتەوە کە ٥٠٠ لە هەولێر، ٧٤١ لە سلێمانی، ١١٨ لە دهۆک و ٣٣ هەڵەبجە بووە، و لە ئێستادا دوو هەزار و ٣٦٣ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٤٠١ لە هەولێر، هەزار و ٨٧١ لە سلێمانی، ٣٣ لە دهۆک و ٥٨ لە هەڵەبجەیە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، داوای لە هاووڵاتییان کردووە پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستیی و دوورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسک و دەستکێش، هەروەها لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢) بکەن.