Rewa Mahmood Hasan
30 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 30 ئادار 2020
سلێمانی-AA
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ١٤ حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە شاری سلێمانی تۆمار کرا.
ئەمشەو ٢٩ی ئاداری ٢٠٢٠ لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای کەیسە گوماناوییەکانی توشبووانی ڤایرۆسەکە، چواردە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ(COVID-19) لەشاری سلێمانی دەستنیشانکراون، کە هەشت ئافرەت و شەش پیاون ."
دابەشبوونی تووشبووەکان بەم شێوەیەن:
پێنج لە تووشبووان لەناو شاری سلێمانی، پێنجوێن، سیاگوێز و سیتەک کە پێشتر گەشتیان کردووە.حەوت لە تووشبووان لە دەربەندیخان بەرکەوتی تووشبوانی پێشوون و دوو تووشبووی نوێ-ش لە شاری سلێمانی کە پێشینەی گەشتیان نییە".