Rewa Mahmood Hasan
13 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2020
سلێمانی - AA
بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی د.سەباح نەسرەدین رایدەگەیەنێت، "گومان دەكەین سەدان كەس لەناو خەڵكدا هەڵگری ڤایرۆسەكە بن و دۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات و تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن".
دوای ئاشکرا کردنی ٧ حاڵەتی تری توشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-١٩) لە شاری سلێمانی کە ٦ لەوانە لە خانەوادەی ئەو حالەتەیە کە گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک و لە هەژماری خۆی، رایگەیاند کە رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ زۆر توندتر دەکەن و داواش لەو هاووڵاتیانە دەکات کە سەردانی پرسەی کۆچکردوو مامۆستا ئایینییەکەی پارێزگای سلێمانی یان کردووە بەزووترین کات سەردانی بنکە تەندروستیەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بکەن بۆ پشکنینی پزیشکی.
بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی د.سەباح نەسرەدین رایدەگەیەنێت، "بەداوای لێبوردنەوە لە هاووڵاتیان رێکارەکانی رێگری لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر توندتردەکەین، ژمارەی تووشبوان روو لەهەڵکشانە، تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوە و رێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن، گومان دەكەین سەدان كەس لەناو خەڵكدا هەڵگری ڤایرۆسەكە بن و دۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات و تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوەو رێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکەن."