جيهان, کۆڤید- ١٩

ئەمریکا.. بۆیەکەمجار دەرمانێک پەسەندکرا لە چارەسەری پەتای کۆرۆنادا

بۆ یەکەمجار فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا دەرمانێکی شکێنەری ڤایرۆسی بەناوی Veklury پەسەند کرد کە بەکاردەهێنرێت لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا.

Mücahit Oktay  | 23.10.2020 - نوێکردنەوە : 23.10.2020
ئەمریکا.. بۆیەکەمجار دەرمانێک پەسەندکرا لە چارەسەری پەتای کۆرۆنادا

New York

نیویۆرک - AA

فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)، بۆ یەکەمجار دەرمانێکی شکێنەری ڤایرۆسی پەسەند کرد بەمەبەستی بەکارهێنان لە چارەسەرکردنی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا.

دەرمانی ''Veklury''ی کۆمپانیای Gilead Sciences Inc. کە ناوەندەکەی لە کالیفۆڕنیایە، دوای ئەوەی لە لایەن پەیمانگای تەندروستیی نیشتمانی ئەمریکاوە لە کارێکی گشتگیری فراواندا بەکارهێنرا و قۆناغی چاکبوونەوەی پێنج رۆژ کەمکردەوە، لە لایەن فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکرا بۆ بەکارهێنانی لە چارەسەرکرنی توشبووانی پەتاکەدا.

لەو بارەیەوە فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە؛ ''Veklury پەسەندکراوە بۆ چارەسەری ئەو کەسانەی تەمەنیان لانی کەم ١٢ ساڵە و کێشیان لەسەرو ٤٠ کیلۆوەیە بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە''.

پێشتر لە نەخۆشخانەکاندا Veklury بەکاردەهێنرا بۆ دۆخی بەپەلەی توشبووانی پەتای کۆرۆنا، بەوەیش بووە یەکەم دەرمان کە لە لایەن فەرمانگەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکاوە پەسەندکراوە بۆ بەکارهێنان لە چارەسەرکردنی توشبووانی پەتاکەدا.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری دەرمانەکە، بڵاوی کردەوە کە دەرمانەکە رێگری دەکات لە ماددەیەک کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەکاریدەهێنێت بۆ زیادبوونی کۆپیەکانی لە جەستەدا، ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە دەرمانەکە پێویستە سەرەتا پشکنینی گورجیلە و جگەری نەخۆشەکان بکرێت.

هەروەها باس لەوە کراوە کە ئەگەر دەرمانەکە بەکاربهێنرێت لەگەڵ هایدرۆکسیکلۆرۆکین کە لە چارەسەری لەرزوتادا بەکاردەهێنرێت، ئەوا رەنگە کاریگەرییەکەی کەم بکات.

دەرمانەکە تا ئێستا لە نزیکەی ٥٠ وڵاتدا پەسەندکراوە و، خاوەنی مۆڵەتی کاتییە و، لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە بەکارهێنراوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın