ئامارەکانی کۆرۆنا لە بەڕازیل و مەکسیک و هیندستان
- لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٧٤ کەس لە بەڕازیل، ٩٢٦ کەس لە مەکسیک و ٨٣٤ کەس لە هیندستان بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیان له‌ده‌ستداوه.
Buenos Aires
بۆینس ئایرس/ ئەنقەرە - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٧٤ كه‌سی دیكه بەهۆی تووشبوونیان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته به‌و په‌تایه گیانیان لەدەستداوە به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٠٣ هه‌زار و ٢٦ كه‌س، هه‌روه‌ها ٥٢ هه‌زار و ١٦٠ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به په‌تاكه تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ١٠٩ هه‌زار و ٦٣٠ كه‌س.
له ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره، به‌شێوه‌یه‌ك ٦٣٩ هه‌زار و ٥٦٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٥ هه‌زار و ٥٧١ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه‌ی تیادا تۆماركراوه.
له سەرانسەری به‌ڕازیل دوو ملیۆن و ٢٤٣ هه‌زار و ١٢٤ كه‌س دوای تووشبوونیان به په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌ڕازیل كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه، به ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له ئه‌مریكای لاتیندا.
- مەکسیک
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی مەکسیک لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٢٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، بەوەیش کۆی گشتیی ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ٥٣ هەزار و ٩٢٩ کەس.
هاوکات شەش هەزار و ٦٨٦ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە، تێکڕای ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بەو پەتا جیهانییە گەیشتووەتە، ٤٩٢ هەزار و ٥٢٢ حاڵەت.
لە مەکسیک تا ئەمڕۆ، ٣٣٢ هەزار و ٨٠٠ تووشبووی پەتاکە دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە پەتاکە لە مەکسیک لە ٢٨ی شوباتی رابردوودا تۆمارکرا و یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانیش لە ١٩ی ئاداری رابردوودا، راگەیەنرا.
- هیندستان
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە ٨٣٤ كه‌سی دیكه به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه گه‌یشتووه‌ته، ٤٦ هه‌زار و ٩١ كه‌س.
هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون بەو پەتا جیهانیيە لە هیندستان تۆمارکراوە و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، دوو ملیۆن و ٣٦٩ هه‌زار و ٦٣٩ كه‌س.
تا ئێستا لە تەواوی هیندستان یه‌ك ملیۆن و ٦٤٠ هه‌زار و ٢١ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا، ریزبەندی سێیه‌می گرتووه له‌ڕووی تۆماركردنی زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا.